به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی نه‌خۆشخانه‌ی هه‌ولێری فێركاری رایده‌گه‌ێنێ، هه‌ردوو سه‌نته‌ری شوشتنی گورچیله له شاری هه‌ولێر كه‌وتۆته كار و هیچ گرفتێك له‌م باره‌یه‌وه نییه.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی نه‌خۆشخانه‌ی هه‌ولێری فێركاری له راگه‌یه‌ندراوێكدا به هاووڵاتیان و نه‌خۆشانی لیستی شوشتنی گورچیله راده‌گه‌ێنێت، دوابه‌دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی هه‌واڵی نه‌مانی پێداویستی شوشتنی گورچیله له نه‌خۆشخانه‌كه‌مان، هاووڵاتیان دڵنیا ده‌كه‌ینه‌وه كه چه‌ند كاتژمێرێك تا گه‌یشتنی پێداویستی هه‌ر ئه‌مڕۆ هه‌ردوو سه‌نته‌ری شوشتنی گورچیله له شاری هه‌ولێر كه‌وته‌وه كار و نه‌خۆشه‌كان چاره‌سه‌ری پێویستیان وه‌رگرت و تا دره‌نگانی شه‌و ئه‌م خزمه‌تگوزاریه به‌رده‌وامه، بۆ زانین ئه‌م پڕۆژه‌یه له‌سه‌ر خه‌رجی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێڕاقی فیدڕاڵ له به‌غدا بۆ هه‌موو پارێزگاكانی عێڕاق له‌لایه‌ن دوو كۆمپانیا به‌ڕێوه‌ده‌چێت به‌ڵام به‌هۆی نه‌مانی ماوه‌ی گرێبه‌ستی یه‌كێك له كۆمپانیاكان و كه‌مته‌رخه‌می كۆمپانیای دووه‌م بووه هۆی ڕاوه‌ستان بۆماوه‌ی چه‌ند كاتژمێرێك، كاری پێویست و ئیجرائاتی یاسایی وه‌رگیرا.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی نه‌خۆشخانه‌ی هه‌ولێری فێركاری ده‌شڵێ: به سوپاسه‌وه بۆ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی هه‌ولێر ئه‌م گرفته چاره‌سه‌ر كرا و هه‌موو پێداویستیه‌كان دابینكرا و نه‌خۆش گه‌ڕانه‌وه سه‌ر چاره‌سه‌ری ئاسایی و هیچ نه‌خۆشێك بێ به‌ش نه‌بووه له چاره‌سه‌ر.
ئاماده‌كردنی: رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.