لە کۆبوونەوەی نێوان شاندی پارتی بە سەرۆکایەتی فازڵ میرانی، عەممار حەکیم بە شاندەکەی راگەیاندووە بەبێ پارتی ناچینە نێو هیچ هاوپەیمانییەک بۆ پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق.
ئەمڕۆ سێشەممه شاندی باڵای پارتی دیموكراتی كوردستان به سهرۆكایهتی فازڵ میرانی لەگەڵ عەمار حەكیم سەرۆكی هاوپەیمانی (حیكمە) لە بەغدا كۆبوونەوە بەمەبەستی گفتوگۆكردن لەبارەی پێكهێنانی حكوومەتی نوێی عێراق، سەرۆكی شاندەكە رای گەیاند كە كۆبوونەوەكە بەرهەمدار بوو و دووپاتی كردەوە كە پێویستە لە پێكهێنانی حكوومەتی داهاتوو پشت بە توانست ببەسترێت.
دوای كۆتاهاتنی كۆبوونەوەی شاندی پارتی و عەمار حەكیم، فازڵ میرانی سەرۆكی شاندەكە بە رۆژنامەوانانی راگەیاند، كۆبوونەوەكە بەرهەمدار بوو و لە كۆبوونەوەكەدا بۆچوونمان لەبارەی زۆرێك لە خاڵەكان وەك یەك بوو، بەڵام گفتوگۆمان لەبارەی خاڵە ناكۆكەكانیش كراوه.
زیاتر گوتی، مەرج نییە حكوومەتی داهاتووی عێراق هەموو پێكهاتەكان لەخۆ بگرێت، بەڵكو گرنگتر لەوە ئەوەیە كە لە پێكهێنانی پشت بە توانست ببەسترێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.