لە کۆبوونەوەکاندا بابەتی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکوومەتی عێراقی فیدراڵ و، رۆڵی کورد لە پێکهێنانی کابینەکە و بەشداری و شەڕاکەت و هاوسەنگی لەگەڵ بەشداری کورد لە دروستکردنی بڕیاردا تاوتوو کران.
بۆ گفتوگۆکردن لەسەر پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی عێراق، شاندی پارتی سەردانی بەغدای کرد و لەگەڵ موقتەدا سەدر و نوری مالیکی و عەممار حەکیم کۆبووەوە و بڕیارە ئەمشەو لەگەڵ هادی عامریشدا کۆببێتەوە.
دوای كۆبوونهوهیان لهگهڵ نوری مالكی، سهركردهی دهوڵهتی یاسا له شاری بهغدا، فازڵ میرانی، سهرۆكی شاندی پارتی دیموكراتی كوردستان دووپاتیكردهوه، لهبارهی پێكهێنانی حكوومهتی داهاتووی عێراق لهگهڵ مالكی گهیشتوونهته چهند خاڵێكی هاوبهش.
له كۆنفرانسێكی رۆژنامهوانی هاوبهش، نووری مالیکی سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا، گوتی: ئەمڕۆ پێشوازیمان کرد لە برای بەڕێز فازل میرانی و شاندی یاوەری لە برایانی پارتی دیموکراتی کوردستان، بەمەبەستی تاوتوێکردنی پەرەسەندنە سیاسییەکان و، ئەو بەرکەوتەی کە دوای ئەنجامدانی هەڵبژاردن دەست دەکەون، بۆ سەرەتای قۆناخێکی نوێ و، پەرەپێدانی پرۆسەی سیاسی.
نوری مالیكی گوتی: گفتوگۆکرا لەسەر بیروڕاکان کە هاوبەش بوون، ئەوانەی لە رابردوو روویانداوە و ئەوانەشی پێویستە لە داهاتوودا بەدی بهێنرێت لە نێوان ئێمە و سەرجەم برایانمان لە لیست و کوتلە و پێکهاتەکان، ئەمە ئەو دۆخە ئەرێنییە بوو کە باڵی بەسەر کۆبوونەوەکەدا کێشابوو، پشت بەخوا دوای ئەوەی برایانی ئەو شاندە بەڕێزە دیدار و کۆبوونەوەکانیان لەگەڵ هاوبەشەکانی دیکەی پرۆسەی سیاسی تەواو دەکەن، چاومان بەیەکدی دەکەوێت لە پێناو جێگیرکردنی خاڵە سەرەکییەکانی لێکتێگەیشتنی هاوبەش.
مالیکی گوتی: هەڵبژاردن ئەنجامدرا و ئەنجامەکان دەرکەوتن لەگەڵ بوونی چەند تانەیەک کە پشت بەخوا ئەمەش لەلایەن کۆمیسیۆنەوە چارەسەری دەکرێن، ئێمە ئێستا لەبەردەم بەرکەوتەی قۆناخێکی دیکەین، کە قۆناخی پێکهێنانی حکومەتە، لێرەدا پێویستە باسی تێڕوانینی هاوبەشمان بکەین لەگەڵ برایانی پارتی دیموکراتی کوردستان و برایانی کوردستان.
مالكی گوتیشی بە لۆژیکی ڤیتۆکان رازی نابین، بەڵکو لەگەڵ سیاسەت و بەرنامەو پابەندبونین بەوەی حکومەتێکی رەشید بێتە ئاراوە و پەرلەمانیش پشتیوانی لێبکات، ئێمە ڤیتۆمان لەسەر کەس نییە، رازیش نابین هیچ کەسێک ڤیتۆی لەسەرمان هەبێت، حکومەتی داهاتوو دەکەوێتە سەر ئەو هاوپەیمانییەی، کە هەوڵی پێکهێنانی دەدەین لەگەڵ برایانی دیکە لە سوننە و شیعە و کورد، ئەوەی بڕیاری لەسەر بدرێت ئێمە پێوەی پابەند دەبین.
لای خۆیشییهوه فازڵ میرانی رایگهیاند كه لهگهڵ مالكی گهیشتونهته چهند خاڵێكی هاوبهش لهبارهی ههوڵهكانی بۆ پێكهێنانی حكومهتی عێراق.
هەروەها فازڵ میرانی، سکرتێری مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان لە کۆنفرانسە رۆژنامەڤانییەکەدا گوتی: ئامانجی ئێمە پلە و پۆست نییە لە عێراق، دەمانەوێت دامەزراوەکانی دەوڵەت دروست بکەینەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.