موقتەدا سەدر رایگهیاندووه بۆ حكوومەتی داهاتووی عێراق و دووپاتی لەسەر بەشداری كاری كورد لە حكوومەتی داهاتوو كردووە.
ئەمڕۆ سێشەممە 22-5-2018، شاندی پارتی دیموکراتی کوردستان بەسەرۆکایەتی فازل میرانی، سەردانی بەغدایان کردووە بۆ ئەوەی لەگەڵ لیستە براوەکانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق، سەبارەت بە پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق گفتوگۆ بکەن، لەگەڵ موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر کۆبووەوە.
بەپێی راگەیێندراوێکی نووسینگەی موقتەدا سەدر، لە کۆبوونەوەکەدا موقتەدا سەدر جەختی لە یەکهەڵوێستی کورد کردەوە، لە بەرامبەر رووداو و پێشهاتەکاندا.
رێبەری رەوتی سەدر و سەرۆکی لیستی هاوپەیمانی سائیروون کە زۆرترین کورسییەکانی پەرلەمانی عێراقی بەدەستهێناوە راشیگەیاند: حکومەت لە قۆناخی داهاتووی عێراق سەرجەم کێشە هەڵپەسێردراوەکان لەگەڵ برایانی کورد چارەسەر دەکات و، بەشێوەیەکی باوکانە کار لەگەڵ هەموو پێکهاتەکانی گەلی عێراق دەکات.
وەک لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە، بەبۆنەی سەرکەوتن و بە دەستهێنانی پلەی یەکەم لەلایەن هاوپەیمانی سائیروون بەسەرۆکایەتی موقتەدا سەدر، شاندەکەی پارتی دیموکراتی کوردستان، پیرۆزباییان لە موقتەدا سەدر کرد.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.