شاندی باڵای پارتی دیموكراتی كوردستان لەگەڵ نووری مالیكی سەرۆكی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا كۆبووەوە.
شاندی پارتی دیموکراتی کوردستان بەسەرۆکایەتی فازڵ میرانی، سکرتێری مهكتهبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان سەردانی بەغدایان کرد بۆ ئەوەی لەگەڵ لیستە براوەکانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق، سەبارەت بە پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق گفتوگۆ بکەن، لەگەڵ موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر کۆبووەوە.
پهیامنێری كوردستان تیڤی له بهغدا رایگهیاند: دوای كۆبوونەوی لەگەڵ موقتەدا سەدر سەركردەی رەوتی سەدر و هاوپەیمانی سائیروون كە براوەی یەكەمی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بوو، شاندی باڵای پارتی دیموكراتی كوردستان لەگەڵ نووری مالیكی سەرۆكی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا كۆبووەوە.
ههر لهچوارچێوهی شاندی باڵای پارتی دیموكراتی كوردستان كە فازڵ میرانی سەرۆكایەتی دەكات، ههر ئهمرۆ لەگەڵ عەمار حەكیم سەرۆكی هاوپەیمانی حیكمەی نیشتیمانی كۆببێتەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.