Erbil 5°C پێنجشەممە 26 کانونی یەکەم 03:45

‌به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌ی گوڵاڵە ده‌ستبه‌سه‌ر کرا

خۆی راده‌ستی هێزه‌ ئه‌منییه‌كان كردووه‌
کوردستان TV
#7
100%


بە فەرمانی فەرماندەی ئۆپەراسیۆنی دیالە، بەڕێوەبەری شارۆچكەی گوڵاڵە بەتۆمەتی رووخاندنی گەڕەكی كرووییەكانی گوڵاڵە کە عەرەبی سوننەن دەستبەسەر کرا.

زاهد تاهیر، ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای دیالە رایگه‌یاند: یه‌عقوب لهێبی، به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌ی جه‌له‌ولا تۆمه‌تباركراوه‌ به‌چه‌ند دۆسیه‌یه‌ك له‌وانه‌ بەشداریکردن لە روخاندنی خانوه‌كانی گەڕەکی تەجنید و زیادەڕۆییكردن لەسەر موڵکی گشتی، بۆیە  رۆژی دووشه‌ممه 21ی ئایار خۆی‌ چوه‌ته‌ شاری به‌عقوبه‌ی ناوه‌ندی پارێزگای دیاله‌ و خۆی راده‌ستی هێزه‌ ئه‌منییه‌كان كردوه‌.

له‌به‌رامبه‌ریشدا سەرچاوەیەک لە ئەنجومەنی ناحیەی جەلەولا ئاشكرایكرد كه‌ بەڕێوه‌بەری ناحیەی جەلەولا بەمەبەستی کۆبونەوە لەگەڵ پارێزگای دیالە سەردانی به‌عقوبەی کردوە، بەڵام پاش کۆبونەوه‌كه‌ لەلایەن ئاسایشی نیشتمانیی عیراقه‌وه‌ ده‌ستگیركراوه‌.

یه‌عقوب لهێبی له‌ پێكهاته‌ی عه‌ره‌ب، دوای كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی ناحیه‌ی جه‌له‌ولا له‌ژێر ده‌ستی داعش له‌ مانگی11ی 2014، له‌لایه‌ن یەکێتیی نیشتیمانیی كوردستانه‌‌وه‌ كرایه‌ به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.