نیوه‌ڕۆی ئه‌مرۆ شێشه‌ممه شاندى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان به‌سه‌رۆكایه‌تى فازل میرانى گه‌یشته شارى به‌غدا ، له‌دوای گه‌یشتنیان له‌یه‌كه‌م سه‌ردانیان بۆ لای لایه‌نه عێراقیه‌كان سه‌ردانى ڕێبه‌رى ره‌وتى سه‌در موقته‌دا سه‌در سه‌رۆكى لیستى سائیرونى كرد .
سه‌ردانه‌كانى وهفدى پارتى بۆلای لایه‌نه سیاسیه‌كانى عێراق به‌رده‌وامى ده‌بێت كهبریاره سه‌ردانى هه‌ریه‌ك له‌حه‌یده‌ر عه‌بادى ، نوری مالیكى ، نوجه‌یفى ، عه‌مار حه‌كیم و هادی عامری و وهلایهنهكانی دیكه‌ى عێراقى بكه‌ن
له‌گه‌ل گه‌یشتنیان بۆ به‌غدا فازل میرانى سه‌رۆكى شاندى پارتى به‌كوردستان تى ڤى راگه‌یاند :
هاتووین بۆ به‌غدا بهشاندێكمان بۆ كۆبوونه‌وه له‌گه‌ل لایه‌نه عێراقیه‌كان له‌شیعه و سوننه‌و لایه‌نه‌كانى دیكه ، كۆبوونه‌وه له‌گه‌ل سه‌ركرده‌كانى عێراقى له‌گه‌ل به‌ڕێزان حه‌یده‌ر عه‌بادى ، نوجه‌یفى ، موقته‌دا سه‌در ، عه‌مار حه‌كیم ، وه‌له‌گه‌ل ته‌واوى لایه‌نه‌كان ئه‌نجام ده‌ده‌ین ، نه‌ك به‌ته‌نها ئه‌و لایه‌نه‌ى كهكورسى زۆرى به‌ده‌ست هێناوه ، به‌ڵكو له‌گه‌ل ئه‌و لایه‌نانه‌ش كۆبوونه‌وه ئه‌نجام ده‌ده‌ین كهڕێژهى كورسیان كهممه .
فازل میرانى ڕاشیگه‌یاند : هاتووین بۆ به‌غدا بۆ به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانى میلله‌ته‌كه‌مان ، كورد و عه‌ره‌ب هاوبه‌شه له‌به‌ڕێوه‌بردنى عێراق ، قۆناغى خه‌بات به‌جیاواز تێپه‌ڕ ده‌بێ هاتووین بۆ چه‌سپاندنى مافه‌كانمان ، بۆ چاره‌سه‌رى كێشه‌كان كه‌ماون تا ئێستا له‌نێوان به‌غدا و هه‌ولێر چاره‌سه‌ر نه‌كراون ، بۆیه لێره‌وه ده‌مانه‌وێت ڕێك كه‌وین له‌گه‌ل عێراق بۆ ئه‌وه‌ى مافه‌كانمان بچه‌سپێنین ، كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكه‌ین ، وهكورد نهتهوهىی دووه‌مه له‌سه‌ریانه مافه‌كانمان به‌ڕه‌وا ببینن و پێمانى بده‌ن .
فازل میرانى ڕاشیگه‌یاند هیواداربووین بهیهكگرتووى هه‌موومان وه‌ك كورد بهاتباین بۆ به‌غدا ، ده‌خوازم ڕۆژێك بێت بهیهكگرتووى بێینه‌وه به‌غدا تا بتوانین باشتر چاره‌سه‌رى كێشه‌كانمان له‌گه‌ل به‌غدا بكه‌ین ، وه‌ئه‌و لایه‌نه‌ى ده‌یه‌وێت به‌ته‌نیا حهرزى خۆی بكات ئه‌وه بۆخۆى باش نابێت و قازانج ناكات
له‌باره‌ى پۆسته‌كانى هه‌ر سێ سه‌رۆكایه‌تیه‌كه‌ى عێراق ، فازل میرانى ڕایگه‌یاند :
كههاتووین بۆ به‌غدا له‌سه‌ر دانانه‌وه‌ى هه‌ر سێ سه‌رۆكایه‌تیه‌كه‌ى عێراق ڕێك كه‌وین ، له‌سه‌ر بنه‌ماى ڕێكه‌وتن بێت ، ده‌بێت هه‌موومان ڕێكه‌وین له‌سه‌ر سه‌رۆك وه‌زیران ، له‌سه‌ر سه‌رۆك كۆمار وه سه‌رۆك په‌رله‌مان بۆیه ده‌بێت له‌سه‌ر بنه‌ماى ته‌وافوق بێت كه‌عێراق له‌سه‌ر ئه‌م بنه‌مایه دانراوه‌ته‌وه
لهكۆتادا فازل میرانى رایگه‌یاند : ده‌خوازین ئه‌وانه‌ى له‌پۆسته‌كاندا ده‌بن له‌كابینه‌ى نوێى حكومه‌تى عێراق كه‌سانى باش و پاك بن ، وهڕابردوویهكى خاوێنیان هه‌بێت و بێ كێشه بن
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.