شهوقى كانهبى كادری دیاری بزووتنهوهى گۆڕان لهشارى ههولێر ، لهپهیجى تایبهت بهخۆی لهتۆڕى كۆمهڵایهتى فهیس بووك ، لهچهند دێر و ووشهیهكدا ڕهخنه و هێرش دهكاته سهر عومهرى سهید عهلى ڕێكخهری بزووتنهوهى گۆڕان دهگرێت ، بهكهسێك وهسفى دهكات كهناتوانێ بۆ بزووتنهوهكه هیچ بكات و وههیچ مواسهفاتێكى تێدا نیه و گونجاو نیه بۆ سهرۆكایهتى هێزێكى وهك گۆڕان
دهقى تهواوى نووسینهكهى كادرهكهى گۆران
عومەری سەید عەلی، گۆچانەکەی دایە دەست گۆڕان!
ئێمە هەر لەسەرەتاوە لە دژی پرۆسە نادیموکراتی و ناشیرینەکەی هەڵبژاردنی عومەری سەید عەلی و تاقمە قیادیە خۆسەپێنەکەی گردەکە وەستاینەوە. بۆ ئەوەش ئەو رۆژەمان لەبەرچاوبوو کە ئەو گروپە بە تەواوی دەست بەسەر گٶراندا دەگرن و هەرچی دەنگی رەخنەگرانەیە لە ناو گۆڕاندا سەرکوتی دەکەن و نەفەسێک بۆ بۆچونێکی جیاو بیرێکی جیا ناهێڵنەوە و گۆڕان بەو رۆژە دەگەینن کە هیچمان ئیرەیی پێنابەین.
لە دوای نەخۆشکەوتنی کاک نەوشیروانەوە تا ئێستا بە عەمەلی عومەری سەید عەلی رێکخەری گشتی گۆڕانە، ئێستا پێویستە بپرسین ئەو پیاوە لەو ماوەیەدا چی بەسەر گۆڕان هێنا. ئەو رێکخەرە گۆڕانی لە خەڵک سەندەوەو دایە دەست تاقمە کۆنەکەی مەکتەبی سیاسی یەکێتی کە دەرکەوت ئەو پیاوانە هیچ شتێکی زیاتریان بۆ گۆڕان پێ نیە جگە لە گواستنەوەی کلتوری تەکەتول و گروپگەری و پیاو پیاوانێ.
ئەوانە لەو ماوەیەدا بۆ یەک چرکەش خەریکی سیاسەت و بیرکردنەوەی سیاسی نەبوونە جگە لە هەوڵدان بۆ یەک شکاندن و بەهێزکردنی باڵ و تەکەتول و پیاوەکانی خۆیان.
عومەری سەید عەلی، هیچ مواسەفاتێکی تیا نابینیتەوە بۆ سەرۆکایەتیکردنی هێزێکی چاڵاک و کاریگەری وەک گۆران بشێت. نە کەسێکە کە خاوەنی فیکری سیاسی بێت، نە کەسێکی قیادیە خەڵک لە دەوری کۆببێتەوەو ئیدارەیان بکات، نە توانای وتاردان و نوسینی وتارێکی سیاسی هەیە نە ئەو پیاوەشە کە بتوانێت لە ناو ساحەی سیاسی هەرێمی کوردستان و عێراق گۆران بە یاریکەرێکی چاڵاک بهێڵێتەوە.
هەموو خەونی سیاسی سەید عەلی ئەوەیە کاندیدو پیاوەکانی خۆی لە پەرلەمان و پۆست و پلەو پایەی حکومیدا جێبکاتەوە.
عومەری سەید عەلی، خراپترین رێکخەری گۆڕان بوو کە هەر کادیرێکی دیکەی گۆڕان ئەو ئەرکە یبگرتایە ئەستۆ باشتر بەڕێوەی دەبرد. بەڵام نیگەرانیە گەورەکە ئەوەیە ئەوانە رانەهاتون لە کاتی شکستیاندا دەست لە کاربکشێنەوەو دان بە شکستی خۆیاندا بنێن و داوای لێبوردن لە لایەنگرانی حیزبەکانیان بکەن. بۆیە من هیچ گەش بین نیم واز لەو پۆستە بێنێت هەتاکو گۆچانەکەی نەداتە دەست گۆران.
شوان عهزیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.