Erbil 5°C پێنجشەممە 26 کانونی یەکەم 03:55

‌مه‌کگۆرک له‌سلێمانی یه‌و دوای نیوه‌ڕۆ له‌گه‌ڵ ئه‌م چوار لایه‌نه‌ کۆده‌بێته‌وه‌

‌ئه‌مریكیه‌كان ده‌خوازن لایه‌نه‌ كوردستانیه‌كان به‌شداربن له‌پرۆسه‌ى سیاسى داهاتووى عێراق
کوردستان TV
100%


برێت مه‌كگۆرك نوێنه‌رى تایبه‌تى تره‌مپ سه‌رۆكى ئه‌مریكا ، له‌ئێستادا گه‌یشتووه‌ته‌ شارى سلێمانى ، پاش نیوه‌ڕۆى ئه‌مرۆ سێشه‌ممه‌ له‌گه‌ل هه‌ریه‌ك له‌لایه‌نه‌كانى  بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان، یه‌كگرتووی ئیسلامى ، كۆمه‌ڵی ئیسلامى ، هاوپه‌یمانی)  كۆده‌بێته‌وه‌ له‌گرده‌كه‌ له‌باره‌گاى سه‌ره‌كى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان 

میدیاى یه‌كێتى نیشتیمانى كوردستان كه‌مێك به‌ر له‌ئێستاش بڵاویان كرده‌وه‌ كه‌ مه‌كگۆرگ له‌ده‌باشان له‌ئێستادا له‌كۆبوونه‌وه‌دایه‌ له‌گه‌ل نوێنه‌رانى یه‌كێتى . 

 مه‌كگۆرك به‌و ئامانجه‌ كۆده‌بێته‌وه‌ له‌گه‌ل لایه‌نه‌كان به‌مه‌به‌ستى ئه‌وه‌ى لایه‌نه‌كان  بایكۆتى پرۆسى سیاسی نه‌كه‌ن و به‌شداربن له‌و قۆناغه‌ نوێیه‌ى كه‌له‌دوای هه‌ڵبژاردن له‌عێراقى نوێ دێته‌ ئاراوه‌

ئه‌مریكیه‌كان پێداگیرن له‌سه‌ر به‌شدارى لایه‌نه‌كان ئه‌وان ئه‌و په‌یامه‌ ده‌ده‌ن به‌پارت و لایه‌نه‌كان كه‌له‌هه‌ڵبژاردن كورسى په‌رله‌مانیان به‌ده‌ست هێناوه‌ ، وه‌پێداگیریشن كه‌ده‌بێت عێراقى دوای هه‌ڵبژاردن  به‌كردار ئی سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كان بێت و وه‌چاره‌سه‌رى كێشه‌ و گرفته‌كان بكات و وه‌كابینه‌یه‌كى خزمه‌تگوزارى و له‌خزمه‌تى هاوڵاتیانى عێراقدا دابێت 


شوان عه‌زیز

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.