Erbil 15°C یەکشەممە 28 نیسان 01:47

مه‌سعود حه‌یده‌ر : بۆ ده‌رچوانى په‌رله‌مان ئومێدەوارم ھەموو ئامانجێکتان خزمەتکردنی خەڵکی ھەرێم وبەرگریکردن بێت لە مافی ڕەوای خەڵک

ھەموو ڕژێمەکانی دەولەتی عێراق بە ئامرازی جیاواز ھەوڵی شکاندنی ئیرادەی گەلی کوردیان داوەو تێكشکاون
کوردستان TV
100%


مه‌سعود حه‌یده‌ر ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق له‌په‌یجى تایبه‌ت به‌خۆى له‌تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یس بووك ، له‌په‌یامێكى دا بۆ ئه‌ندامانى ده‌رچوو له‌هه‌ڵبژاردنى خولى چواره‌مى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق  ڕایده‌گه‌یه‌نێت : هیواده‌خوازم هه‌موو ئامانجێكیان له‌ئیش و كارتاندا خزمه‌ت كردن بێت به‌ خه‌ڵكى كوردستان و وه‌به‌رگریكاربن له‌مافه‌ ڕه‌واكانى خه‌ڵك و خاكى هه‌رێمى كوردستان دوور له‌بیرو به‌رژه‌وه‌ندى حزبایه‌تى 


ده‌قى  په‌یامه‌كه‌ى مه‌سعود حه‌یده‌ر 

بۆ ھاوڕێ کوردەکانم لە خولی چواری پەرلەمانی عێراق

پیرۆزبایی سەرکەوتن لە ھەمووتان دەکەم، ئومێدەوارم ھەموو ئامانجێکتان لە ئیشوکارتان خزمەتکردنی خەلکی ھەرێم وبەرگریکردن بێت لە مافی رەوای خەڵک و خاکی ھەرێمی کوردستان دوور لە بیرو بەرژەوەندی حزبایەتی، خەبات و ئەرکی نوێنەری کورد لە بەغداد قورسە، خەباتی سیاسی و دیبلۆماسیە، ئەوجا خەباتی تەشریعی. 

گرنگە دەنگه‌ کوردێ ھاوسەنگەکان( معتدل) سەدای ھەبێ لە راگەیاندنی عێراقی و بەو دەنگانە بەرگری لەمافی دەستوری و سیاسی ھەرێمی کوردستان بکەن. 

ھەموو رژێمەکانی دەولەتی عێراق بە ئامرازی جیاواز ھەوڵی شکاندنی ئیرادەی گەلی کوردیان داوەو تێكشکاون، دڵنیابن ئیرادەی بەرگری لە مافەکانی میللەتەکەمان سەردەکەوێ و دلنیام لە خولی داھاتوو کورد رێکخراوتر ئیشوکارەکانی دەکات لە بەغداد. ھیوای سەرکەوتن بۆ ھەمووتان دەخوازم.

مسعود حیدر
ئەندام پەرلەمانی عێراق

 

 

 

 

 

شوان عه‌زیز
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.