شوێنه‌وارێك كه ١٠٠ تابلۆ له‌خۆ ده‌گرێت و مێژووییه‌كه‌ی بۆ ٥٠٠ ساڵ پێش زاینی ده‌گه‌ڕێته‌وه له پارێزگای دهۆك دۆزراوه‌ته‌وه.
حه‌سه‌ن ئه‌حمه‌د قاسم ، به‌ڕێوه‌به‌ری فه‌رمانگه شوێنه‌واره‌كان له پارێزگای دهۆك رایگه‌یاند: تێمی هاوبه‌شی عێراقی ـ ئه‌ڵمانی ١٠٠ تابلۆی شوێنه‌وارییان له ناوچه‌یه‌ك له ناحیه‌ی سیمێل سه‌ربه پارێزگای دهۆك دۆزیوه‌ته‌وه.
هه‌روه‌ها گوتی: شوێنه‌واره‌كه ١٠٠ تابلۆ له‌خۆ ده‌گرێت كه مێژووییه‌كه‌ی بۆ ٥٠٠ ساڵ پێش زاینی ده‌گه‌ڕێته‌وه.
ئاشكراشیكرد كه ئه‌م شوێنه‌واره، گه‌وره‌ترین شوێنه‌واره كه تا ئێستا له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست دۆزرابێته‌وه.
گوتیشی: زمانه‌كانی ئه‌كادی، ئاشووری و حورییه له‌سه‌ر ئه‌و تابلۆیانه، نووسراوه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.