Erbil 17°C چوارشەممە 25 کانونی یەکەم 16:38

مەسرور بارزانی نامەیەکی لە وەزیری دەرەوەی ئەمریکا پێ دەگات

جەخت لەسەر هاوکاریی هەمەلایەنە لە پێناو ئاشتی و سەقامگیری دەکاتەوە
کوردستان TV
#7
100%


لە نامەیەکدا بۆ مەسرور بارزانی، راوێژكارى ئه‌نجوومه‌نى ئاسایشى هه‌رێمى كوردستان، وەزیری دەرەوه‌ی ئەمەریکا (مایك پومپیۆ) جەخت لەسەر هاوکاریی هەمەلایەنە لە پێناو ئاشتی و سەقامگیری دەکاتەوە.

ئەمڕۆ دووشەممە 21\5\2018، لە وەڵامی نامەی پیرۆزبایی مەسرور بارزانی، راوێژکاری ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان بۆ مایک پۆمپییۆ، بە بۆنەی دەست بەکاربوونی، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا وێڕای سوپاس و ئاواتەخوازی بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییەکان، پابەندبوونی وڵاتەکەی بە هەماهەنگی لەگەڵ هاوپەیمانانی دووپات کردەوە.

مایک پۆمپییۆ، لەم نامەیەدا جەختی لەوە کردەوە، کە ئەمریکا بێ وچان لەگەڵ گشت هاوپەیمان و هاوبەشەکانی تێدەکۆشێت بۆ ئەوەی ئاسایش و سەقامگیری زیاتر لە ناوچەکە و سەرانسەری جیهان جێگیر ببێت و زەمینەی لەبارتر بۆ پێشکەوتن و ئاسوودەی گەلان برەخسێنرێت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.