Erbil 17°C چوارشەممە 25 کانونی یەکەم 15:57

تورکمان و عەرەبەکان لە کەرکووک 48 کاتژمێر کات ده‌ده‌نه‌ به‌ کۆمیسۆن

بادەنگی نێو سندووقەکان بە دەست ئەژمار بکرێت
کوردستان TV
#7
100%


خۆپێشاندان داوای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردن له‌ كه‌ركووك ده‌ستی پێكرد، تورکمان و عەرەبەکان لە کەرکووك  48 كاتژمێریان وەك وادەی دوابڕیار بە كۆمسیۆن داوە.

خۆپێشاندانی تورکمان و عەرەبەکان لە کەرکووك هەفتەیەکە بەردەوامە و داوای هەڵوەشاندنەوەی ئەنجامی هەڵبژاردنەکان دەکەن و 48 كاتژمێریان وەك وادەی دوابڕیار بە كۆمسیۆن داوە، جگە لەو لایەنانەش شەش لایەنی کورد هاوشێوەی پێکهاتەی عەرەب و تورکمان گومانیان لە ئەنجامەکان هەیە و دەڵێن، ساختەکاری کراوە و پەنجەش بۆ یەکێتی نیشتیمانی کوردستان درێژ دەکەن.

دوای‌ هه‌ڵبژاردنی‌ 12ی‌ ئایاری‌ په‌رله‌مانی‌ عیراق، دژی‌ ئه‌نجامه‌كان به‌ره‌یه‌كی‌ ناڕازییان پێكهێناوه‌ و  تورکمان و عەرەبەکان دەڵێن، بادەنگی نێو سندووقەکان بە دەست ئەژمار بکرێت و کار بە سیستمی ئەلیکترۆنی نەکرێت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.