کۆمسیۆن ئامادەکارییەکانی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دەستپێکردو لایەنە سیاسیەکانیش داوا دەکەن دەنگدان بە شێوازی کۆن بێت، کۆمسیۆنیش بۆ ئەم مەبەستە قسەی کۆتایی لایەنەکان وەردەگرێت. بەهۆی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی عێراقەوە لایەنەکان لەگەڵ سیستمی ئەلیکترۆنی نین.
سبه‌ینێ سێ شه‌ممه ئه‌نجومه‌نى كۆمسیۆنى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردن و راپرسى، هه‌رێمى كوردستان كۆده‌بێته‌وه، سه‌باره‌ت به به‌كارهێنانى ئامێره زیره‌كه‌كان له هه‌ڵبژاردنه‌كانى 9/30ى په‌ڕله‌مانى هه‌رێمى كوردستان.
شێروان زرار، وته‌بێژى كۆمسیۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردن و راپرسی هه‌رێمی كوردستان له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی رایگه‌یاند، ژماره‌یه‌ك لایه‌نى سیاسی داوایان كردووه، ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه بكرێت بۆ یه‌كلاكردنه‌وه‌ى ئه‌و بابه‌ته.
وته‌بێژى كۆمسیۆن گوتیشى به‌یانى هه‌واڵى باشترمان ده‌بێت بۆ هه‌موو لایه‌ك، چونكه كۆبوونه‌وه‌ى به‌یانى له سه‌ر داواى لایه‌نه سیاسیه‌كانه، داوایان كردووه ئامێرى زیره‌كى هه‌ڵبژاردن چۆن به‌كاربهێندرێت، بۆچوونى خۆیان له سه‌رى داوه و كۆمسیۆن بۆ ئه‌م مه‌به‌سته كۆده‌بێته‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.