Erbil 28°C شەممە 28 ئەیلوول 01:17

که‌رکوک.. ماڵى ئه‌و که‌سه‌ سوتێندرا که‌ ده‌ستدرێژى سێکسى کرده‌ سه‌ر عه‌زام و دواتر کوشتی

داوا ده‌كه‌ن تاوانباران له‌سێداره‌ بدرێن
کوردستان TV
100%


 عه‌زام هومام  ئه‌و منداڵه‌ كه‌ركوكییه‌ی كه‌ له‌هه‌فته‌ى پێشوو  له‌لایه‌ن سێ گه‌نجه‌وه‌  ڕفێندرا و دوای ده‌ست درێژى سێكسى بۆ سه‌رى دواتر ده‌یكوژن،  ئه‌مڕۆش له له‌لایه‌ن كه‌س و كارى عه‌زام هێرش ده‌كرێته‌ سه‌ر ماڵى یه‌كێك له‌ ئه‌نجامده‌رانى تاوانه‌كه‌ و ئاگر له‌ماڵه‌كه‌ى به‌رده‌درێت . 

میدیاكانی عێراقیی له‌شارى كه‌ركوك وێنه‌ی ماڵه‌ سوتاوه‌كه‌یان بلاوكرده‌وه‌ له‌ گه‌ڕه‌كی واستی كه‌ركوك كه‌ هه‌مان ئه‌و شوێنه‌ بوو عه‌زام ده‌ست درێژى كرایه‌ سه‌ر و دواتر كوشتیان .

عه‌زام هومام كه‌ له‌ عه‌شیره‌تی به‌یاته‌ به‌میدیاكانى عێراقیان راگه‌یاندووه‌ ئاماده‌كارى ده‌كه‌ن  بۆ ئه‌نجامدانى خۆپیشاندان بۆ ئه‌وه‌ى تاوانباران له‌بڕى زیندانى كردن له‌سێداره‌ بدرێن ، گه‌ر جێ به‌جێ نه‌كرێت ئه‌وا به‌رده‌وام ده‌بین له‌فشار خستنه‌ سه‌ر دادگا .
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.