Erbil 10°C یەکشەممە 05 کانوونی دووەم 10:45

عه‌لی حوسین: له‌ سه‌ردانمان بۆ مه‌ڵبه‌ندی 3ی یه‌کێتی جه‌ختمان له‌ یه‌کریزی لایه‌نه‌ براوه‌کانی هه‌ڵبژاردن کرده‌وه‌

ھەردوولا جه‌ختیان لە سەرکەوتنی پرۆسەی سیاسی لە ھەرێم كرد
عه‌لی حوسین: له‌ سه‌ردانمان بۆ مه‌ڵبه‌ندی 3ی یه‌كێتی جه‌ختمان له‌ یه‌كریزی لایه‌نه‌ براوه‌كانی هه‌ڵبژاردن كرده‌وه‌
کوردستان TV
100%

عەلی حوسێن بەرپرسی مەکتەبی پەیوەندییەکانی کوردستانی و عێراقی پارتی دیموکراتی کوردستان بەیاوەری بەرپرسی دیسکی پارتە کوردستانیەکان و ئەندامانی مەکتەب، سەردانی مەڵبەندی سێی یەکێتی نیشتمانی کوردستانی لە شاری ھەولێر کرد و لەلایەن شاڵاو کۆسرەت رەسول عەلی لێپرسراوی مەڵبەندی سێ یەکێتی نیشتمانی کوردستان و جێگرو کارگێرانی مەڵبەند پێشوازیان لێكرا. 

له‌ سه‌ردانه‌كه‌دا جەخت لە پتەوترکردنی گیانی برایەتی و یەکریزی و کارکردنی ھاوبەشی لایەنە براوەکانی ھەڵبژاردن لە پێناو پاراستنی بەرژەوەندی گشتی و مافە دەستوری و یاساییەکانی خەڵکی کوردستان کرایەوە. 

هه‌روه‌ها لە دیداره‌كه‌دا، بەرپرسی پەیوەندییەکانی پارتی پیرۆزبایی ئاڕاستەی بەرپرسی مەڵبەند لە شاری ھەولێر کرد و ھیوای سەرکەوتنی لەکارەکەی بۆ خواست.

پاشان رەوشی سیاسی ھەرێمی کوردستان و عێراق و باردۆخی دوایی ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران و ھەنگاوەکانی دوایی ئەم پڕۆسەیەو ئەنجامەکانی خرایەروو. 

ھاوکات باس لە دەستپێکی گفتوگۆی نێوان لایەنەسیاسیەکانی عێراق و کوردستان بۆ پێکھێنانی حکومەتی تازەی عێراق کرا. 

لەم بارەیەوە جەخت لە پتەوکردنی گیانی برایەتی و یەکریزی و کارکردنی ھاوبەشی لایەنە براوەکانی ھەڵبژاردن لە پێناو پاراستنی بەرژەوەندی گشتی و مافە دەستوری و یاساییەکانی خەڵکی کوردستان کرایەوە.

ھاوکات ھەردوولا جه‌ختیان لە سەرکەوتنی پرۆسەی سیاسی لە ھەرێم كرد و پاڵپشتی و ھەماھەنگیان بۆ ئارامی و سەقامگیری و ئەزموونی ھەرێمی کوردستان و حکومەتی ھەرێمی کوردستان، بۆ خزمەت کردن بە خەڵکی کوردستان دووپاتکرایەوە .
 

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.