دوای ئه‌وه‌ى هه‌فته‌ى پێشوو له‌شارى كه‌ركوك ، عه‌زام هومام ئه‌و منداڵه پێنج ساڵه‌ى له‌لایه‌ن سێ مێرد منداڵ ده‌رفێندرێت و دوای ده‌ست درێژى سێكسى بۆسه‌رى منداڵه‌كه ده‌كوژن به‌مه‌به‌ستى ئاشكرا نه‌بوونى تاوانه‌كه‌یان
عه‌بدولستار به‌یره‌قدار وته‌بێژی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری عیراق، ئه‌مڕۆ دووشممه 21 - 5- 2018 ئایار رایگه‌یاند : ئه‌مرۆ دووشه‌ممه دادگای لێكۆڵینه‌وه‌ی نه‌وجه‌وانانی كه‌ركوك وته‌ی سێ تۆمه‌تباری وه‌رگرتوه له روداوی ده‌ستدرێژیی و كوشتنی عه‌زام هومام ى پێنج ساڵان ده‌ستكیر كراوان له‌به‌رده‌م داوه‌ر دانیان به تاوانه‌كه‌یان داناوه له‌سه‌ر چۆنیه‌تى ورده‌كارى ده‌ستدرێژى بۆسه‌رى و شێوازى كوشتنه‌كه‌ى .
دادگا ڕاشیدهگهیهنێت وته‌ی كه‌سوكاری تاوان له‌سه‌ركراوه‌كان ، وه كه‌سوكاری تۆمه‌تباره‌كه‌ش وه‌رگیراوه .
هه‌ر ئه‌مڕۆ دوای به‌ڕێوه‌چوونى یه‌كه‌م دانیشتنى دادگاى لێكۆلینه‌وه‌ى نه‌وجه‌وانانى كه‌ركوك له‌سه‌ر كه‌یسى عه‌زام هومام ، ژماره‌یه‌ك لهكهسایهتیانى عه‌ره‌ب له‌ناوچه‌كه‌دا بێبه‌ری بوونى خۆیان له‌یه‌كێك له‌تۆمه‌تباره‌كان راگه‌یاند داوایان كرد له‌شوێنى ڕووداوه‌كه تاوانباران له‌سێداره بدرێن
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.