Erbil 4°C چوارشەممە 25 کانونی یەکەم 03:54

عه‌بادى که‌مترین ده‌نگى له‌ سلێمانى به‌ده‌ستهێناوه‌

عه‌بادى له‌ هه‌ولێر و سلێمانى و دهۆك نه‌یتوانى هیچ كورسیه‌ك به‌ده‌ست بهێنێت
کوردستان TV
100%


حه‌یده‌ر عه‌بادى كه‌سه‌رۆكایه‌تى لیستى نه‌سرى ده‌كرد ، له‌به‌شدارى له‌هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق ، له‌هه‌رێمى كوردستان هاوشێوه‌ى شاره‌كانى دیكه‌ له‌شاره‌كانى هه‌ولێر و سلێمانى و دهۆك  كاندیدى هه‌بوو له‌و هه‌ڵبژاردنه‌دا ، كاندیدانى له‌پارێزگاكانى كوردستان دووچارى شكست هاتن به‌به‌ده‌ست هێنانى كه‌مترین ڕێژه‌ى ده‌نگدان . 

به‌پێى ئه‌نجامى راگه‌یاندراوى كۆتایی كۆمسیۆن له‌باره‌ى هه‌لبژاردنه‌كانى عێراقه‌وه‌ ، لیسته‌كه‌ى حه‌یده‌ر عه‌بادى ڕێژه‌یه‌كى كه‌مى ده‌نگى به‌ده‌ست هێناوه‌ به‌جۆرێك له‌سه‌ر ئاستى كوردستان 2757 ده‌نگى به‌ده‌ست هێناوه‌ . 

له‌كۆى ئه‌و ڕێژه‌یه‌ى ده‌نگدان ، لیستى نه‌سر له‌سنورى پارێزگاى سلێمانى 818 ده‌نگى به‌ده‌ست هێناوه‌ ، له‌هه‌ولێر 919 ده‌نگ ، له‌دهۆك 1020 ده‌نگ 

 لیستى نه‌سر 42 كورسى به‌ده‌ستهێناوه‌ نه‌یتوانى پله‌ى یه‌كه‌م له‌سه‌ر ئاستى عێرتق له‌هه‌لبژاردن به‌ده‌ست بهێنێت ، لیسته‌كه‌ى موقته‌دا سه‌در لێى برده‌وه‌ به‌ 54 كورسى پله‌ى یه‌كه‌مى به‌ده‌ست هێنا ، لیستى نه‌سر به‌سه‌رۆكایه‌تى حه‌یده‌ر عه‌بادى دووچارى شكستێكى گه‌وره‌ هات له‌هه‌رێمى كوردستان به‌جۆرێك كه‌مترین ڕێژه‌ى ده‌نگى به‌ده‌ست هێنا كه‌نه‌یتوانى له‌هه‌رێمى كوردستان هیچ كورسیه‌ك به‌ده‌ست بهێنێت . 


شوان عه‌زیز
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.