بڕیاره ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، برێت مه‌كگۆرك بێته سلێمانى ، سه‌ردانى هه‌ریه‌ك له لایه‌نه‌كانى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان ، یه‌كگرتووى ئیسلامى ، هاوپه‌یمانى ، كۆمه‌ڵى ئیسلامى - نه‌وه‌ى نوێ - حزبی شیوعى بكات
ئامانج له‌سه‌ردانه‌كه‌ى برێت مه‌كگۆرگ بۆ لای شه‌ش لایه‌نه‌كه بۆ ئه‌وه‌یه كه بایكۆتى پرۆسه‌ى سیاسى عێراق نه‌كرێت له‌لایه‌ن ئه‌و لایه‌نانه‌وه ، نوێنه‌رى تایبه‌تى تڕه‌مپ په‌یامێك ده‌دات پێیان كهبهشداربن له‌پرۆسه‌ى سیاسی داهاتووی عێراق
سه‌ردانه‌كه‌ى مه‌كگۆرك بۆ سلێمانى دوای ئه‌وه دێت كه‌شه‌ش لایه‌نه‌كه گه‌یشتونه‌ته بڕیارێك كهبیدهن بایكۆتى پرۆسه‌ى سیاسى و به‌شدار نه‌بوون له‌گۆڕه‌پانى سیاسی عێراق ، ئه‌مه‌ش له‌دوای ئه‌و ساخته‌كارییه‌ى كرا له‌سلێمانى و هه‌له‌بجه و كه‌ركوك له‌به‌رامبه‌ر لایه‌نه كوردستانیه‌كان ، كه‌زۆرینه‌ى ده‌نگه‌كان بۆ لایه‌نێك ڕۆیشت و ده‌نگى ڕاسته‌قینه‌ى لایه‌نه‌كان له‌سنورى پارێزگاى سلێمانى نه‌درایه‌وه ئه‌مه‌ش به‌ئامانجى ده‌رنه‌چوونى كاندیدانیان و به‌ده‌ست نه‌هێنانى كورسى په‌رله‌مان
ئه‌مریكیه‌كان ده‌یانه‌وێت سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كان به‌شداربن له‌پرۆسه‌ى سیاسی داهاتووى عێراق ، به‌یه‌كه‌وه سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كان چاره‌سه‌رى كێشه‌كان بكه‌ن ، بۆیه مه‌كگۆرگ له‌كۆبوونه‌وه‌ى له‌گه‌ل لایه‌نه‌كان ئه‌و په‌یامه ده‌دات پێیان كه‌حكومه‌تى ئه‌مریكا له‌گه‌ل بایكۆتى هیچ لایه‌نێكى سیاسی دانیه كه‌به‌شدار نه‌بێت له‌داهاتووى عێراقێك كه‌بتوانێ چاره‌سه‌رى كێشه‌كان بكات
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.