Erbil 20°C شەممە 21 ئەیلوول 02:49

راهێنان بەمنداڵان دەکرێت تاوەکو لەنەخۆشخانە نەترسن

بەپێى ڕاگەیەندراوێکى نەخۆشخانەى فێرکارى هەولێر
کوردستان TV
#7
100%


نەخۆشخانەی فێركاری هەولێر ڕایدەگەیەنێت، بەمەبەستی نەهێشتنی ترس لای منداڵان تیمێكی پزیشك و پەرستارانی ڕێكخراوی ژیانی تەندروستی چالاكییەكیان لەوبارەیەوە ئەنجامدا.

بەپێى ڕاگەیەندراوێکى نەخۆشخانەى فێرکارى هەولێر، تیمێکی پزیشک و پەرستارانی ڕێکخراوی ژیانی تەندروستی چالاکییەکیان لەبارەی ڕاهێنانی منداڵان بۆ بوونە هاوڕێی پزیشکان بە بەشداریپێکردنیان لە چەندین چالاکی پزیشکیدا ئەنجامداوە.

چالاکییەکە لە قوتابخانەی سەروەرانی شاری هەولێر بەڕێوەچوو، لەدوای چالاکییەکە منداڵان بە ستافی ڕێکخراوەکەیان وتووە ''چیتر لە پزیشک ناترسن''.

نەخۆشخانەی فێركاری هەولێر ئەوەشیان خستەڕوو، منداڵ ترسێكی زۆری لە پزیشك و نەخۆشخانە هەیە، بۆئەوەی ئەو ترسە نەمێنێت و منداڵ ببێتە دۆستی پزیشك، و لەكاتی نەخۆشی چارەسەریان ئاسانتربێت بۆیە ئەمجۆرە سیمینارە ئەنجامدراوە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.