Erbil 13°C یەکشەممە 05 کانوونی دووەم 11:13

باج له‌سه‌ر ئه‌م کاڵایانه‌ زیاد ده‌بێت

بۆ ماوه‌ی (45) رۆژ ده‌كه‌وێته‌ بواری جێبه‌جێكردن
کوردستان TV
#7
100%


وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی كوردستان رێنماییەكی دارایی لەبارەی رەسمی بەكاربردنی ناوخۆیی بڵاوكردەوە و تیایدا رەسمی بەكاربردن لەسەر بەرهەمە هاوردەكان، توتن و جگەرە و بەرهەمە لێوەرگیراوەكان دادەنرێت و داهاتەكەی دەدرێتە وەزارەتی تەندروستی هەرێم.

دوای ئه‌وه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی هه‌رێمی كوردستان داوای زیاد كردنی باجی كرد له‌سه‌ر جگه‌ره‌ و ماده‌ كحولیه‌كان، له‌وه‌ڵامدا حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ره‌زامه‌ندی نیشان دا و بریاریدا جگه‌ له‌ باج و گومرگ  رێژه‌ی (5%) ره‌سمی به‌كار بردن له‌گشت بابه‌ته‌كانی توتن و به‌رهه‌مه‌ لێوه‌رگیراوه‌كان وه‌ده‌گیرێت .

دكتۆر (رێكه‌وت حه‌مه‌ ره‌شید ) وه‌زیری ته‌ندروستی هه‌رێمی كوردستان له‌لاپه‌ره‌ی تایبه‌تی خۆی له‌تۆری كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یس بووك ، نوسراوێكی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حوكمه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڵاو كردۆته‌وه‌ كه‌بریار دراوه‌ به‌زیاد كردنی رێژه‌ی باج و گومرگ .

وه‌زیری ته‌ندروستی ئه‌وه‌شی  راگه‌یاندوه‌: بریارێكی گرنگ له‌ پێناو زیاد كردنی داهاتی ته‌ندروستی و كه‌مكردنه‌وه‌ی به‌كار هێنانی جگره‌ و خواردنه‌ كحولیه‌كان ، كارنامه‌ی وه‌زاره‌تمان چووه‌ بواری جێبه‌جێكردن .

جێگه‌ی ئاماژه‌ بۆكردنه‌ بریاره‌كه‌ی وه‌زاره‌تی دارایی  ئه‌مرۆ  2018/5/20 به‌واژووی (رێباز حه‌ملان) ده‌رچووه‌ بۆ ماوه‌ی (45) رۆژ ده‌كه‌وێته‌ بواری جێبه‌جێكردن، كه‌ بریار دراوه‌ له‌مه‌ودوا جگه‌ له‌ گومرگ و باج رێژه‌ی (5%) ی ره‌سمی به‌كار بردنی ناوه‌خۆی له‌گشت بابه‌ته‌كانی توتن جگه‌ره‌ و به‌رهه‌مه‌ لێوه‌رگیراوه‌كان  واته‌ (مشتقات ).

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.