Erbil 13°C یەکشەممە 05 کانوونی دووەم 11:23

‌کۆمه‌ڵی ئیسلامی هه‌ڕه‌شه‌ی کشانه‌وه‌ له‌ پرۆسه‌ی سیاسی ده‌کات

كۆمه‌ڵ دان به‌ ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كانی 12ی ئایاردا نانێت
کوردستان TV
100%

سه‌ركرده‌یه‌كی كۆمه‌ڵی ئیسلامی رایگه‌یاند كه‌ دان به‌ ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردندا نانێ و هه‌ڕه‌شه‌ی به‌شدارینه‌كردن له‌ په‌رله‌مان و كشانه‌وه‌ له‌ پرۆسه‌ی سیاسی ده‌كات.

سایتی "سۆمه‌ریه‌ نیوز" له‌زاری شوان رابه‌ر، سه‌ركرده‌ له‌ كۆمه‌ڵی ئیسلامیی كوردستان رایگه‌یاند كه‌ حزبه‌كه‌ی دان به‌ ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كانی 12ی ئایاردا نانێت كه‌ به‌شێوه‌یه‌كی ره‌سمی له‌لایه‌ن كۆمسیۆنه‌وه‌ راگه‌یه‌ندرا.

ده‌شڵێت ئه‌نجامی ده‌نگه‌كانی كۆمه‌ڵی ئیسلامی كه‌ كۆمسیۆن رایگه‌یاند ده‌نگی راسته‌قینه‌ی كۆمه‌ڵی ئیسلامی نییه‌، به‌ڵكو "ئه‌نجامێكی شێوێندراوه‌ كه‌ پێشتر به‌ ئامێرێكی به‌رنامه‌كراو ساخته‌كراوه‌".

شوان رابه‌ر رایگه‌یاندووه‌ كه‌ كۆمه‌ڵی ئیسلامیی كوردستان سوره‌ له‌سه‌ر به‌ده‌ستهێنانه‌وه‌ی ده‌نگه‌ دزراوه‌كانی و هه‌وڵی سیاسی و دیپلۆماسی و یاسایی خۆشی بۆ وه‌ررتنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كانی ده‌دات.

وتیشی" باشترین بژارده‌ له‌به‌رده‌ممان به‌شداری نه‌كردنه‌ له‌ په‌رله‌مانی عیراق و كشانه‌وه‌یه‌ له‌ پرۆسه‌ی سیاسی و كۆمه‌ڵی ئیسلامیش به‌ هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ حزبه‌كانی دیكه‌دا له‌و بژاردانه‌ ده‌كۆڵێته‌وه‌".

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.