حوسێن قائیدی، به‌رپرسی نووسینگه‌ی كاروباری رزگاركردنی ئێزدییه رفێندراوه‌كان رایگه‌یاند، 4 منداڵی دیكه‌ی ئێزدی له ده‌ستی داعش رزگاركران، كه یه‌كێكیان خوشكی شه‌هیدان جیلاد و جیهانه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، ته‌مه‌نی رزگاركراوان له نێوان 15 بۆ 17 ساڵیدایه و خه‌ڵكی گونده‌كانی كۆچۆ، ته‌ل قه‌سه‌ب، ته‌ل به‌نات و گرعوزێرن.
قائیدی راشیگه‌یاند، هه‌وڵه‌كانییان بۆ ئازادكردنی ته‌واوی ئێزدییه رفێندراوه‌كان به‌رده‌وامه و ئێستاش ئه‌و مێردمنداڵانه به كه‌سوكاری خۆیان شادبوونه‌ته‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.