بۆ مۆندیالی ئه‌مساڵ كه له رووسیا ئه‌نجامده‌درێت ،فۆتۆگرافه‌ری وێنه جه‌نگییه‌كان " كاروان یاره " تاكه فۆتۆگرافه‌ری كورده به شێوه‌یه‌كی فه‌رمی له لایه‌ن فیفاوه بانگهێشت كراوه .
ئه‌م فۆتۆگرافه‌ره كورده یه‌كه‌مین فۆتۆگرافه‌ری كورده كه به‌شێوه‌ی ئه‌كادیمی وێنه‌ی تیپی به‌رشه‌لۆنه‌ی له یاریی كۆتای جامی سۆپه‌ری ئه‌وروپا بۆ یارییه‌كه و یاریزانان تۆمار كردووه ، جگه له هونه‌ری فۆتۆگرافی جه‌نگی هه‌ر له ساڵی 2015 كاری له‌ناو یاریگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ئه‌نجام داوه .
یاره ئاشكرایده‌كات ، مه‌ترسیدارترین شوێنیش كه تا ئێسته بۆی چووبێت ساڵی 2015 بوو كه سنووری باشووری توونسی به‌زاند به‌ره‌و لیبیا، ئه‌وكاتیش لیبیا له‌ژێر كۆنترۆڵی داعش و چه‌ندان گرووپی توندڕۆی ئیسلامی‌دا بوو .
كاروان به مه‌به‌ستی به ئه‌نجامگه‌یاندنی كاری فۆتۆگرافی و زیاتر دهوڵهمهندكرنی كاره‌كانی سه‌ردانی چه‌ندین وڵاتی جیهانیی كردووه له‌وانه ( ڕووسیا، توونس، لبنان، ئێران، جۆرجیا وتوركیا ) ،هه‌روه‌ها به‌شێك له وێنه‌كانی له چوارچێوه‌ی پێشانگه‌یه‌كی نێوده‌وڵه‌تیدا له ڕێی ئاژانسی (میتۆگرافی) نمایش كراون .
جێی باسه ، ئه‌و فۆتۆگرافه‌ره جیا له وێنه‌ی سروشت و هونه‌ری پۆرترێت، به‌شداری له چه‌ند جه‌نگێكی ناو هه‌رێمی كوردستان و عێراق كردووه، له ڕیزی پێشه‌وی جه‌نگه‌كاندا وێنه و ڤیدیۆی بۆ میدیاكان گواستووه‌ته‌وه، له كۆتا جه‌نگی شكستی داعش له ناوچه‌ی تلسكۆف ئه‌رشیڤێكی تایبه‌تی بۆ كورد تۆمار كردووه .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.