Erbil 15°C سێشەممە 24 کانونی یەکەم 16:27

‌پۆلیسی سۆران: ته‌رمی‌ هاووڵاتیه‌کی‌ ئێرانی‌ دۆزرایه‌وه‌

له‌لایه‌ن پاسدارانی ئێران ته‌قه‌ی لێكراوه‌
کوردستان TV
#7
100%


وته‌بێژی پۆلیسی سۆران دۆزینه‌وه‌ی‌ ته‌رمی‌ هاووڵاتیه‌كی‌ ئێرانی‌ له‌ ناحیه‌ی‌ سیده‌كان راگه‌یاند كه‌ به‌پێی‌ وته‌ی‌ براكه‌ی‌ له‌لایه‌ن پاسدارانی ئێرانه‌وه‌ ته‌قه‌ی لێكراوه‌.

رائید هاوار ئه‌رگوشی وته‌بێژی پۆلیسی سۆران به‌ ماڵپه‌ری كوردستان تیڤی رایگه‌یاند: له‌لایه‌ن نه‌خۆشخانه‌ی سیده‌كان ئاگاداركراینه‌وه‌ به‌بوونی ته‌رمێك به‌ناوی (میسه‌م كه‌ریم عه‌لی)، دوای گه‌یشتنی تیمی لێكۆڵینه‌وه‌ی پۆلیس بۆمان ده‌ركه‌وت ناوبراو خه‌ڵكی گوندی سێوه‌رده‌ سه‌ر به‌شاری ره‌زایه‌ی ئێران و ته‌مه‌نی 28 ساڵه‌.

ئاماژه‌شی‌ به‌وه‌دا كه‌ به‌پێی ووته‌ی برایه‌كی كه‌ له‌گه‌ڵی بووه‌، به‌مه‌به‌ستی كاری كۆڵبه‌ری هاتبونه‌ سنووری باشووری كوردستان له‌سه‌ر سنووری باشوور و رۆژهه‌ڵاتی كوردستان.

ئه‌وه‌شی‌ خسته‌ڕوو كه‌ له‌ پشت كێله‌شین سه‌ر به‌ ناحیه‌ی سیده‌كان له‌ لایه‌ن پاسدارانی ئێران ته‌قه‌ی لێ كراوه‌ سه‌ره‌تا به‌سه‌ختی برینداربوو، به‌ڵام له‌ كاتی گواستنه‌وه‌ی بۆ نه‌خوشخانه‌ گیانی له‌ ده‌ستدا.

وته‌بێژی پۆلیسی سۆران باسی‌ له‌وه‌شكرد كه‌ "ته‌رمی ناوبراو ره‌وانه‌ی پزیشكی دادی سۆران كرا و په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه‌ بۆ كراوه‌ته‌وه‌.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.