Erbil 35°C سێشەممە 01 تشرینی یەکەم 16:45

دەزگای خێرخوازیی بارزانی هاوکاری 780 خێزانی ئاوارە دەکات

کەمپی بەحرکەی سەربە پارێزگای هەولێر
کوردستان TV
#7
100%


لە درێژەی هاوکارییەکانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی بە هاوبەشی دەوڵەتی ئیمارات هاوکاری گەیاندرایە 780 خێزانی ئاوارە لە کەمپی بەحرکەی سەربە پارێزگای هەولێر.

لە پرۆژەی هاوکاریکردنی خێزانە ئاوارەکان لە کەمپەکانی کوردستاندا، دەزگای خێرخوازیی بارزانی بە هاوبەشی دەوڵەتی ئیمارات هاوکاری خۆراکی گەیاندە 780 خێزانی ئاوارەی پارێزگای نەینەوا و دەوروبەری کە لە کەمپی بەحرکەی سەربە پارێزگای هەولێر نیشتەجێن.

کەمپی بەحرکە دەکەوێتە سنوری پارێزگای هەولێر و تایبەتە بە ئاوارەکانی پارێزگای نەینەوا و دەوروبەری کە بەهۆی شەڕ و ئاڵۆزییەکانەوە و هاتنی تیرۆریستانی داعش ئاوارەی هەرێمی کوردستان بوون و هەتا ئێستا لە کەمپەکەدا ماوەتەوە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.