ئه‌مڕۆ یه‌ك شه‌ممه 20 - 5- 2018 سه‌رۆك مه‌سعود بارزانى ، په‌یامێكى بڵاو كرده‌وه ، كه‌تێیدا ئاماژه به‌په‌نجاو شه‌ش ساڵى پێشمه‌رگایه‌تى ده‌كات و ڕایده‌گه‌یه‌نێت ، ئه‌و شه‌ڕه‌فه‌م پێ به‌خشرا كه په‌نجاو شه‌ش ساڵ به‌ر له‌ئێستا بووم به‌پێشمه‌رگه ، له‌و ڕۆژه‌وه تا ئێستا مەزنترین پلە و پایە بۆ من پێشمەرگایەتییە، ئەمە بەرزترین و بەشەرەفترین دەستكەوتی ژیانمە
ده‌قى په‌یامه‌كه‌ى سه‌رۆك بارزانى
بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
ئەمڕۆ 20ـی ئایارە، پەنجا و شەش ساڵ بەر لە ئێستا و لەم ڕۆژەدا ئەو شەرەفەم پێ بەخشرا كە ببم بە پێشمەرگە. لەو ڕۆژە هەتا ئێستا و هەتا لە ژیاندا مابم مەزنترین پلە و پایە بۆ من پێشمەرگایەتییە، ئەمە بەرزترین و بەشەرەفترین دەستكەوتی ژیانمە.
هەر بە هیمەتی پێشمەرگەیشە كە گەلی كوردستان خۆی بۆ هیچ هیز و لایەنێك نەچەماندووە جگە لە خودای مەزن.
سەركەوتن و سەربەرزی بۆ ئەوانەیە كە خاوەن ئیرادە و قەزییەن و دڵسۆز و ڕاستگۆن لەگەڵ میللەتەكەیاندا.
مسعود بارزانی
20ـی 5ـی 2018
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.