Erbil 14°C سێشەممە 24 کانونی یەکەم 15:46

له‌ دوو ڕۆژى داهاتوو عێراق بڕه‌ پاره‌ى مووچه‌ى مانگى سێی فه‌رمانبه‌ران ڕه‌وانه‌ى کوردستان ده‌کات

وه‌زاره‌تى دارایی عێراق بڕیارى خه‌رج كردنى بڕه‌ پاره‌ى مووچه‌ى مانگى سێى ده‌ركرد
کوردستان TV
100%


د. فازڵ نه‌بى بریكارى پێشووى وه‌زاره‌تى دارایی و ئابووری عێراق ڕایده‌گه‌یه‌نێت ، وه‌زاره‌تى دارایی و ئابووری عێراق بڕیاری خه‌رجكردنی موچه‌ی‌ مانگی‌ سێی‌ فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی ده‌ركردوه‌و له‌ڕێگه‌ی وه‌زاره‌تیشه‌وه‌ پێمڕاگه‌یه‌نراوه‌ كه‌به‌غدا ڕه‌زامه‌ند بووه‌ له‌سه‌ر خه‌رج كردنى مووچه‌ى مانگى سێى فه‌رمانبه‌رانى دام و ده‌زگاكانى  حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان 

ناوبراو ڕاشیده‌گه‌یه‌نێت چاوه‌ڕوان ده‌كرێت له‌دوو ڕۆژى داهاتوو ئه‌و بڕه‌ پاره‌یه‌ بگوازرێته‌وه‌  كوردستان  بۆسه‌ر ژماره‌ حسابی وه‌زاره‌تی دارایی هه‌رێمى كوردستان.

وه‌زاره‌تى دارایی و ئابوورى هه‌رێمى كوردستان له‌ئێستادا سه‌رقاڵى ته‌واو كردنى مووچه‌ى دابه‌شكردنى مانگى دووه‌ به‌سه‌ر ئه‌و وه‌زاره‌ت و شوێنانه‌ى وه‌ریان نه‌گرتووه‌ ، له‌ڕاگه‌یاندراوى پێشووى وه‌زاره‌تدا ئاماژه‌یان به‌وه‌كردبوو كه‌ تا ته‌واو نه‌بوونى مووچه‌ى مانگى دوو به‌سه‌ر ته‌واوى دام و ده‌زگاكان ئه‌وا ده‌ست به‌دابه‌ش كردنى مووچه‌ى مانگى سێ ناكرێت ، به‌گه‌یشتنى ئه‌و بڕه‌ پاره‌یه‌ش ئه‌وا وه‌زاره‌تى دارایی لیستى نوێى مووچه‌ بۆ مانگى سێ ڕاده‌گه‌یه‌ندرێـت به‌سه‌ر وه‌زاره‌ت و دام و ده‌زگاكانى دیكه‌ .


شوان عه‌زیز

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.