Erbil 14°C سێشەممە 24 کانونی یەکەم 16:03

خزمه‌تگوزاری ئینته‌رنێت له‌ کوردستان ده‌وستێت

له‌ رۆژی 27-5-2018 ده‌ست پێده‌كات
کوردستان TV
#7
100%

به‌مه‌به‌ستی رێگریكردن له‌ گزیكردن له‌كاتی تاقیكردنه‌وه‌كانی پۆله‌ كۆتاییه‌كان، وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌ گه‌یاندنی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان خزمه‌تگوزاری ئینته‌رنێت راده‌گرێت.

رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ 20-5-2018، وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌ ‌و گه‌یاندن، وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ و نوێنه‌رانی گشت كۆمپانیاكانی دابینكردنی خزمه‌تگوزاری ئینته‌رنێت (مۆبایل - وایه‌رلێس - فایبه‌ر ئۆپتیك) له‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا بڕیاریان دا به‌مه‌به‌ستی رێگریكردن له‌ گزیكردن له‌كاتی تاقیكردنه‌و‌ه‌كانی پۆله‌ كۆتاییه‌كان، له‌كاتی ئه‌نجامدانی تاقیكردنه‌وه‌كان هێڵی ئینته‌رنێت رابگیرێت.

 به‌پێی راگه‌یێنداراوی كۆبوونه‌وه‌كه‌، ئه‌و بڕیاره‌ی وه‌زاره‌ته‌كانی گواستنه‌وه‌ و گه‌یاندن و په‌روه‌رده‌ بۆ خولی یه‌كه‌م‌ له‌ رۆژی 27-5-2018 و، بۆ خولی دووه‌میش له‌ 11-9-2018 وه‌ له‌ كاژێر 08:00ی به‌یانی بۆ 11:00ی پێشنیوه‌ڕۆ جێبه‌جێده‌كرێت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.