له‌كاتێك پرۆسه‌ى به‌ڕێوه‌چوونى هه‌ڵبژاردن ته‌واو بووه و كۆمسیۆن ئه‌نجامى هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ى ڕاگه‌یاندووه له‌سه‌ر ئاستى پارێزگاكانى عێراق و هه‌رێمى كوردستان ، تا ئێستا له‌قه‌زای شنگال و ده‌وروبه‌رى ده‌نگی سنورى هاوڵاتیانى شنگال كهلهڕۆژى ده‌نگدان چوونه سه‌ر سه‌ندوقى ده‌نگدان ، ده‌نگه‌كانیان ڕاگیراون وسهندوقهكان هه‌ژمار نه‌كراون ئه‌مه‌ش دوای چه‌ند ڕۆژێك له‌ته‌واو بوونى پرۆسه‌كه و راگه‌یاندنى ئه‌نجامى هه‌ڵبژاردنه‌كان
قادر قاچاغ به‌رپرسى لقى 17ى شنگالى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان به‌مالپه‌رى كوردستان تى ڤى راگه‌یاند : به‌داخه‌وه تا ئێستا سێ به‌شى ده‌نگدانى هاوڵاتیانى شنگال كه‌له‌رۆژى ده‌نگدان ده‌نگیان دا ، ده‌نگه‌كان ئه‌ژمار نه‌كراون ، په‌یوه‌ندیمان بهكۆمسیۆنى دهۆك كردووه ئه‌وان به‌ئێمه‌یان ڕاگه‌یاندووه كه به‌بڕیارى به‌غدا ده‌نگه‌كان ڕاگیراون لهههژماركردنیان تا ڕوون بێته‌وه كامه لایه‌ن و كاندید براوه‌ى هه‌ڵبژاردنه‌كه‌یه له‌سنوره‌كه
به‌رپرسى لقى حه‌ڤده‌ى پارتى له شنگال ڕاشیدهگهیهنێت : به‌هۆى ئه‌ژمار نه‌كردنى ده‌نگه‌كان هیچ كاندیدێك له‌سنوره‌كه ده‌رنه‌چووه بۆ ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق ، له‌كاتێك هاوڵاتیان چوونه‌ته سه‌ر سه‌ندوق ڕێژه‌یه‌كى باش له‌خه‌ڵك به‌شدارى كردووه بۆچى تا ئێستا ده‌نگه‌كان هه‌ژمار نه‌كراون و كاندیدانى سنوره‌كه دیار نه‌بن كێن ده‌رچوون .
قه‌زای شنگال دوای ڕووداوه‌كانى شازده‌ى ئۆكتۆبه‌ر له‌لایه‌ن سوپا و میلیشیاكانى حه‌شدى شه‌عبى داگیركراوه ، شاره‌كه له‌ژێر چه‌ترى به‌غدا پرۆسه‌ى ههڵبژاردنیشتیان پێ ڕه‌وا نابینن له‌كاتێك هاوڵاتیانى ناوچه‌كه چونه‌ته سه‌ر سه‌ندوقى ده‌نگدان كه‌چى ده‌نگه‌كانیان بۆ هه‌ژمار ناكرێت له‌ده‌نگدانیان بهكاندیدان
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.