ئەمڕۆ 20ی ئایار، 56 ساڵ تێدەپەڕێت بەسەر ئەو رۆژەی سەرۆک بارزانی چەکی پێشمەرگایەتی کردە شان.
سەرۆک بارزانی، له دهستپێكی هێرشی سوپای عێراق بۆ سهر باشووری كوردستان له رێكهوتی 11ی ئەیلوولی 1961 و هەڵگیرسانی شۆڕشی ئەیلوولی مەزندا، به ناچاری خوێندن بهجێ دههێڵێ و له رێكهوتی 20ی ئایاری 1962دا، پهیوهندی به ریزهكانی هێزی پێشمهرگهوه دهكات، دەستکەوتی رێکەوتتنامەی 11ی ئاداری 1970 و ئۆتۆنۆمی بۆ کوردستانی باشوور، لە دەستکەوتە پڕ بایەخەکانی شۆڕشی ئەیلوولە، کە سەرۆک بارزانی وەک پێشمەرگە و شاندی دانوستانکار رۆڵێکی بەرچاوی تێدا هەبوو.
سەرۆک بارزانی لەگەڵ کاکە ئیدریسی هەمیشە زیندوو، هەڵگیرسێنەری شۆڕشی گوڵانی پێشکەوتووخوازن، کە ئاکامەکانی ئهو شۆڕشه، راپەرینە شکۆدارەکەی ئاداری 1991 و، دواتر پێکهێنانی پەرلەمانی کوردستان و حکومەتی هەرێمی کوردستان بوو. هەرێمێک لەسەر ئاستی ناوچەکە خاوەنی حکومەتێکی دیموکراتییه، کە تیایدا مافی هاووڵاتیبوون و ژنپارێزی و ژینگەپارێزی و یەکسانی بۆ کۆمەڵگا فەراهەم کرد.
بەر لە رووخاندنی رژێمی بەعس لە ساڵی 2003، سەرۆک بارزانی رۆڵێکی بەرچاوی لە ئۆپۆزسیۆنی عێراقیدا بینی و دواتر لە دروستبوونی دەوڵەتی عێراقی فیدڕاڵ و نووسینەوەی دەستووری نوێی عێراقدا، بە هەوڵ و کۆششی سەرۆک بارزانی مافەکانی گەلی کوردستانی تێدا جێکرایەوە.
سەرۆک بارزانی لە جەنگی دژی تیرۆردا، وەک پێشمەرگە و سەرۆک، شانبەشانی پێشمەرگە و رۆڵەکانی کوردستان دژ بە رێکخراوی تیرۆریستیی داعش وەستایەوە و تا تەفروتووناکردنی ئەو رێکخراوە تیرۆریستییە لە پێشەوەی لە بەرەکانی جەنگدا مایەوە.
سەرۆک بارزانی لەو کاتەی حکومەتی بەغدا دژ بە مافە دەستوورییەکانی کوردستان وەستایەوە و بودجە و قووتی هاونیشتمانیانی بڕین مەرامی دوژمناکارانەی ئەو دەستەڵاتەی هەست پێکرد، وەک پێشمەرگە و سەرۆک رابەرایەتی گەلی کوردستانی کرد و ریفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستانی لە 25ی ئەیلوولی 2017 ئەنجامدا.
سەرکەوتنی ریفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستان وەک دەستکەوتێکی گەورە و مێژوویی کە لە ئایندەدا دەوڵەتی سەربەخۆی کوردستانی لەسەر بنیاد دەنرێت، لە دەستکەوتە هەرە گەورەکانی سەرۆک بارزانییە و گەلی کورد شانازی بەو رۆژ و دەرفەتەوە دەکات.
لە ماوەی 56 ساڵ پێشمەرگایەتی سەرۆک بارزانی، خەبات و تێکۆشان بۆ بە دەستهێنانی مافی گەلی کوردستان، تێکۆشان بۆ بەدیهێنانی سەربەخۆیی و ئازادی و دیموکراسی، پێکەوە ژیان، ژینگە دۆستی و ژینگەپارێزی، رەنگدانەوەی زیاتر لە نیو سەدە پێشمەرگایەتی سەرۆک بارزانی بووە.
لهو یاده مهزنهدا، سڵاو له پێشمهرگه و سهرۆك.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.