دوای ماوه‌یه‌ك له‌بێده‌نگی و نه‌بوونی هیچ به‌رهه‌مێكی هونه‌ری ، هونه‌رمه‌ند " هه‌ڤاڵ شێخانی " به بۆنه‌ی هاتنی مانگی ره‌مه‌زانی پیرۆز سرودێكی ئایینی له ژێر ناوی " زیكر " پێشكه‌ش به هه‌وادارانی ده‌كات .
هه‌ڤاڵ ئاشكرایده‌كات ، به هاوكاری ژماره‌یه‌ك له موزیكژه‌نی به توانا و ماوه‌ی دوو ساڵ كاركردن توانیویانه به كوالیتییه‌كی به‌رز ئه‌م سرووده به‌رهه‌مبهێنن و دوای كۆتایی هاتنی كاره‌كانیشی به ڤیدیۆ كلیپ له مانگی ره‌مه‌زان پێشكه‌ش به هه‌وادارانی ده‌كات .
سروودی " زیكر " تێكسته‌كه‌ی له لایه‌ن " زه‌یتۆ كانه‌بی " نووسراوه و " شیاو كه‌مال" یش دابه‌شكردنی مۆزیكی بۆ ئه‌نجامداوه و له لایه‌ن ژماره‌یه‌ك له موزیكژه‌نی به توانا له ستۆدیۆی سۆلۆ كاری موزیك بۆ ئه‌م به‌رهه‌مه كراوه ، سیناریۆی ڤیدیۆ كلیپه‌كه له لایه‌ن "رۆژكار عوسمان " دانراوه و " دلێر دلاوه‌ر" یش كاری ده‌رهێنان و وێنه‌گرتنی بۆ ئه‌نجامداوه .
جێی باسه دیمه‌نه‌كانی كلیپه‌كه له نێو سروشتی جوانی كوردستان وێنه‌ی گیراوه .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.