هونه‌رمه‌ندی كورد " میره " سروودێكی ئایینی له ژێر ناوی " جه‌ژن " ئاماده‌كردووه و بریاره له یه‌كه‌م رۆژب جه‌ژنی ره‌مه‌زانی پیرۆزدا بڵاویبكاته‌وه .
گۆرانیبێژ " میره عه‌لی " ئاشكرایده‌كات ، كاره نوێیه‌كه‌ی بریتییه له سروودێكی ئاینی به ناوی جه‌ژن ، ئاوازی گۆارانییه‌كه له لایه‌ن "هه‌ڵكه‌ت زاهیر" ه‌وه دانراوه و : مه‌حمود سه‌نگه‌سه‌ریش تێكستی گۆرانییه‌كه‌ی نوسیوه ، محه‌مه‌د جه‌میل كاری ده‌رهێنانی بۆ ئه‌نجامداوه ، وتیشی كاری كلیپه‌كه ته‌واو بووه و له یه‌كه‌م رۆژی جه‌ژندا بڵاویده‌كاته‌وه .
ئه‌م هونه‌رمه‌نده له ساڵی 1986 له سۆران له دایك بووه و خاوه‌نی ژماره‌یه‌ك له گۆرانی و كلیپه ، هه‌روه‌ها خاوه‌نی 5 ئه‌لبوومی بڵاوكراوه‌یه به ناوه‌كانی ( ببووره ، شێوه‌ی تۆ ، الله اكبر ، یادم مه‌كه‌ن له گه‌ڵ ئه‌لبوومێك به شێوه‌ی دوێت .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.