پاش بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌نجامی كۆتایی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق، هێزه ئه‌منییه‌كانی كه‌ركوك له‌زۆر شوێنی هه‌ستیاری شاره‌كه بڵاوه‌یان پێكراوه، ئه‌وه‌ش له‌ترسی كاردانه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌ی توركمان و عه‌ره‌بی شاره‌كه له‌ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردن.
لایه‌نه عه‌ره‌ب و توركمانه‌كانی كه‌ركووك پێیان وایه له‌هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق له‌كه‌ركوك، له‌لایه‌ن یه‌كێتی نیشتمانیی كوردستانه‌وه ساخته‌كاریی ئه‌نجامدراوه، بۆیه سه‌رجه‌م ئه‌نجامه بڵاوكراوه‌كانی هه‌ڵبژاردنیان ڕه‌تكردوه‌ته‌وه، داوای هه‌ژماركردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كان به‌شێوه‌ی ده‌ستیی ده‌كه‌ن.
به‌گوێره‌ی ڕۆژنامه‌ی العربی الجدید كه له‌زاری ئه‌فسه‌رێكی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی كه‌ركوكه‌وه بڵاویكردوه‌ته‌وه، "هێزه ئه‌منییه‌كان له‌زۆرێك له‌شوێنه هه‌ستیاره‌كانی كه‌ركوك بڵاوه‌یان پێكراوه، به‌تایبه‌ت له‌نزیك نوسینگه‌ی كه‌ركوكی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق، ئه‌وه‌ش له‌ترسی كاردانه‌وه‌ی لایه‌نه عه‌ره‌ب‌و توركمانه‌كان له‌ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردن.
به‌گوێره‌ی وته‌ی هادی به‌یاتیی یه‌كێك له‌سه‌ركرده توركمانه‌كانی كه‌ركوك، ئه‌و ئه‌نجامه‌ی له‌باره‌ی كه‌ركوكه‌وه بڵاوكراوه‌ته‌وه كه تیایدا یه‌كێتی یه‌كه‌می پارێزگاكه‌یه، له‌لایه‌ن ئێمه‌وه ڕه‌تكراوه‌یه.
ئه‌و سه‌ركرده توركمانه‌ی كه‌ركوك به‌ڵگه‌ی بۆ قسه‌كانی به‌وه هێناوه‌ته‌وه، كه یه‌كێتی له‌ناوچه توركمان و عه‌ره‌ب نیشنه‌كان ده‌نگی زۆرینه‌ی هێناوه.
هه‌روه‌ها وتەبێژی هێزەكانی حەشدی توركمانی ئاماژە بۆ ئەوەدەکەن لەكەركوك ساختەكاری لە ئەنجامی هەڵبژاردنەكان كراوەو پێویستە ئەنجامی هەڵبژاردنەكە هەڵبوەشێنرێتەوە.
لای خۆیشیه‌وه راكان ئه‌لجبوری پارێزگاری كه‌ركووك به وه‌كاله‌ت رایگه‌یاند: ناحه‌قیه‌كی زۆر به‌رامبه‌ر هاووڵاتیانی كه‌ركووك كراوه به‌تایبه‌تی عه‌ره‌ب و توركمان له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌و ده‌نگانه‌ی هاتوونه‌ته‌وه ده‌نگی راسته‌قینه نییه ناوبراو په‌نجه‌ی تۆمه‌ت ئاراسته‌ی ئه‌كێتی نیشتمانی كوردستان ده‌كات، هه‌روه‌ها ده‌شڵێت ساخته‌كاری له پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن كراوه.
هه‌روه‌ها راكان ئه‌لجبوری كۆمیسۆنی باڵاش تۆمه‌تبار ده‌كه‌ت و ده‌ڵێت كاره‌كانی به باشی رایی نه‌ركردووه، به‌تایبه‌تی له كه‌ركووك هه‌روه‌ها 180 بنكه‌ی ده‌نگدان نه‌گواستراونه‌ته‌وه و ده‌نگه‌كان هه‌ژمار نه‌كراوه .
سەبارەت بە دۆخی كەركووك لەحاڵەتی پەسەند كردنی ئەنجامی هەڵبژاردن، لایه‌نه‌كان هه‌ره‌شه ده‌كه‌ن ده‌ڵێن: ئەوكات ڕوودانی هەموو شت پێشبینی كرا‌و دەبێت، دۆخەكە خراپ دەبێت، چونكە بریار لای میللەتە نەك حیزب و حكومەت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.