به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی كۆیه رایگەیاند به‌هۆی رووداوێكی هاتووچۆوه پێشمه‌رگه‌یه‌ك گیانی له‌ده‌ستداوه و برایه‌كیشی بریندار بووه.
عەقید شۆڕش كاكە بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی كۆیە ڕایگەیاند: ئەمڕۆ شەممە 2018/05/19 ڕووداوێكی هاتووچۆ لەسەر ڕێگای نێوان هاوینەهەواری چنارۆك - كانی كەند لەنێوان ئۆتۆمبێلێكی بارهەڵگر و ئۆتۆمبلێكی ئۆپترا ڕوویدا.
ئاماژەی بەوەشكردووە بەهۆیەوە یەكێك لەسەرنشینەكانی ئۆتۆمبێلە ئۆپتراكە كە پێشمەرگەیە بەناوی (كاروان محەمەد - ته‌مه‌نی 21 ساڵه گیانی لەدەستدا، یەكێكی تر لەسەرنشینەكانی ئۆتۆمبێلە ئۆپتراكە و شۆفێری ئۆتۆمبێلەكه برایه‌تی، شوفێری بارهەڵگرەكەش برینداربووه.
ناوبراو روونیكرده‌وه، دادوه‌ری لێكوڵینه‌وه له رووداوه‌كه ئاگادار كرایه‌وه و بڕیاری یاسایی دراوه به‌پێی تایبه‌تمه‌ندی، لێكۆڵینه‌وه به‌رده‌وام ده‌بێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.