Erbil 17°C پێنجشەممە 02 کانوونی دووەم 16:34

فەتوایەک تایبەت بە قوتابیانی پۆلی 12ی ئامادەیی ده‌رده‌چێت

دەتوانن بەڕۆژوو نەبن به‌ڵام .....
کوردستان TV
#7
100%


لیژنەی باڵای فەتوای هەرێمی کوردستان فەتوایەکی دەرکردوە سەبارەت بە ڕۆژوو گرتنی خوێندکارانی پۆلی 12ی ئامادەیی لەکاتی تاقیکردەوەکان و ڕایگەیاندووە دەتوانن بەڕۆژوو نەبن.

ئەمڕۆ 19/5/2018 لیژنەی باڵای فەتوا لەهەرێمی کوردستان ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە وتێیدا هاتووە لەلایەن ژمارەیەکی زۆر لە قوتابیانی پۆلی 12ی ئامادەییەوە پرسیاریان ئاڕاستە دەکریت،کە ئایە ئەتوانن لەکاتی تاقیکردنەوەکاندا بەڕۆژوو نەبن.  

لیژنه‌ی‌ باڵای‌ فه‌توای‌ هه‌رێمی‌ كوردستان له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا ، سه‌باره‌ت به‌به‌ڕۆژبوونی‌ قوتابیان رایگه‌یاندووه‌: روون و ئاشكرایه‌ رۆژووی‌ مانگی‌ ره‌مه‌زان واجبه‌ له‌سه‌ر هه‌موو موسڵمانێكی‌ باڵغی‌ ئاقڵ پیاو یان ئافره‌ت، ئه‌م ئه‌ركه‌ ئاینییه‌ش په‌یوه‌سته‌ به‌ توانای‌ كه‌سه‌كه‌وه‌، هه‌ربۆیه‌ رێگه‌ دراوه‌ له‌ كاتی‌ نه‌خۆشیدا یان سه‌فه‌ر به‌ڕۆژوو نه‌بێت به‌مه‌رجێك دواتر بیانگرێته‌وه‌ و قه‌زایان بكاته‌وه‌.

لیژنه‌كه‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه‌، هه‌ندێك له‌ زانایان كاره‌ قورس و سه‌خته‌كان وه‌ك كرێكاری‌، یان دروێنه‌ و هتد، كه‌ سه‌رچاوه‌ی‌ بژێوی‌ و ژیانی‌ ئه‌و مرۆڤه‌ بێت و ناكرێت دوابخرێت بۆ دوای‌ مانگی‌ ره‌مه‌زان وه‌ك نه‌خۆشی‌ هه‌ژماریان كردووه‌، بۆیه‌ فه‌توایان داوه‌ ئه‌و كه‌سانه‌ به‌ڕۆژوو نه‌بن و دواتر قه‌زای‌ بكه‌نه‌وه‌.

به‌پێی‌ راگه‌یه‌ندراوه‌، ده‌كرێت قوتابیانی پۆلی 12 هه‌وڵ و ماندووبوون و سه‌عی كردنه‌كه‌یان قیاس بكرێت به‌ كاره‌ سه‌خته‌كان، چونكه‌ شێوازی‌ ژیانی‌ ئێستا وای لێهاتووه‌ كه‌ دواڕۆژوو و ده‌ستكه‌وتنی‌ هه‌لی كار بۆ زۆربه‌ی‌ ئه‌و قوتابییانه‌ په‌یوه‌سته‌ به‌ به‌ده‌ستهێنانی‌ نمره‌ی‌ باش، به‌ڵام پێویسته‌ ره‌چاوی‌ ئه‌م خاڵانه‌ بكه‌ن:

یه‌كه‌م: ئه‌سڵ ئه‌وه‌یه‌ به‌ڕۆژوو بێت، ئیراده‌ی‌ خۆی‌ به‌هێز بكات و پشت ببه‌ستێت به‌ خوای‌ گه‌وره‌ و به‌شداری‌ تاقیكردنه‌وه‌ بكات.

دووه‌م: ئه‌وه‌شی‌ توانای‌ نییه‌ و پێیوایه‌ به‌هۆی‌ به‌ڕۆژووبوونه‌وه‌ ناتوانێت تاقیكردنه‌وه‌كانی‌ ئه‌نجام بدات یان نمره‌ی‌ به‌دڵی‌ خۆی‌ پێنایه‌ت، دروسته‌ به‌ڕۆژوو نه‌بێت، ئه‌ویش به‌م مه‌رجانه‌:

أ: ده‌بێت به‌واقیعی‌ و فیعلی‌ بزانێت توانای‌ نییه‌ و تووشی‌ زیان ده‌بێت.

ب: شه‌و نییه‌ت بێنێت و پارشێو بكات و به‌ڕۆژوو بێت تا ئه‌و كاته‌ی‌ توانای‌ هه‌یه‌ به‌رده‌وام بێت له‌سه‌ر رۆژووه‌كه‌ی‌، كه‌ توانای‌ نه‌ما بیشكێنێت.

ج: ئه‌و فه‌توایه‌ بۆكاتی زه‌روره‌ت و پێویسته‌.

د: پێیویسته‌ قوتابییه‌كه‌ دوای مانگی ره‌مه‌زان رۆژوه‌كه‌ی بگرێته‌وه‌.

بڕیاره‌ رۆژی 27ی ئایاری 2018 تاقیكردنه‌وه‌ی وزاری بۆ پۆلی 12ی ئاماده‌یی له‌ به‌شه‌كانی زانستی و وێژه‌یی و پیشه‌یی له‌ سه‌رجه‌م شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌ستپێبكات، تاقیكردنه‌وه‌كه‌ هاوكاته‌ له‌گه‌ڵ هاتنی مانگی ره‌مه‌زانی پیرۆز.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.