Erbil 13°C دووشەممە 23 کانونی یەکەم 17:19

هاتوچۆی هه‌ولێر ئاگاداری سه‌رجه‌م شۆفێران ده‌کاته‌وه‌

له‌سبه‌ی یه‌كشه‌ممه‌
کوردستان TV
#7
100%

ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 19/5/2018، فازڵ حاجی گوته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی هاتوچۆی ھه‌ولێر ئاگادارییه‌كی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌ی، له‌ هه‌ژماری تایبه‌تیی خۆی، له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی (فه‌یسبووك) بڵاو كرده‌وه‌ تێیدا هاتووه‌: سه‌رجه‌م شۆفێرانی به‌ڕێز ئاگادار ده‌كه‌ینه‌وه‌،‌ كه‌ له‌سبه‌ی یه‌كشه‌ممه‌ 20/5/2018، لقی نوێی سه‌نته‌ری پشكنین ناسراو به‌ (‌هه‌زه‌)، له‌ گه‌ڕه‌كی 32ی پارك له‌ جووتسایدی مزگه‌وتی (جه‌ودت ئه‌سعه‌دی) ده‌كرێته‌وه‌ و ده‌ست به‌كارده‌بێت، كه‌ ته‌نیا پشكنین بۆ ئۆتۆمبێلی تایبه‌ت و ژماره‌ كاتی ده‌كات، كه‌ باڵه‌خانه‌كه‌شی نزیكترینه‌ له‌ ‌به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی هاتوچۆی هه‌ولێر.

هه‌ر له‌ ڕاگه‌یاندراوه‌كه‌دا داوا له‌ ‌شۆفێران كراوه‌، كه‌ بۆ به‌ڕێكردنی كاره‌كانیان به‌شێوه‌یه‌كی خێرا، سه‌ردانی ئه‌م بنكه‌یه‌ بكه‌ن له‌كاتی تۆماركردنی تازه‌،‌ یان تازه‌كردنه‌وه‌ی ساڵیانه‌ی ئۆتۆمبێله‌ تایبه‌ته‌كانیان.

ئاژانسه‌كانی هەواڵ

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.