پاش ڕاگه‌یاندنى ئه‌نجامى هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق ، كه له‌كۆنگره‌یه‌كى ڕۆژنامه‌وانیدا كۆمسیۆن ژماره‌ى ڕێژه‌ى ده‌نگدانى لیست و قه‌واره‌كان ، وه كورسیه‌كانى پارته‌كان و وهكاندیدانى ده‌رچوو له‌لایه‌نه‌كان راگه‌یاند ، پارتى دیمو‌كراتى كوردستان به‌شداربوو له‌و هه‌ڵبژاردنه‌دا توانى سه‌ركه‌وتنێكى گه‌وره تۆمار بكات له‌سه‌ر ئاستى عێراق و كوردستان ، كه‌له‌سه‌ر ئاستى عێراق پله‌ى چواره‌مى به‌ده‌ست هێناوه ، له‌سه‌ر ئاستى كوردستان پله‌ى یه‌كه‌مى به‌ده‌ست هێنا به‌ڕێژه‌یه‌كى هه‌ره‌به‌رز به‌رامبه‌ر بهڕكابهرانى ، له‌كۆنگره ڕۆژنامهوانیهكهى كۆمسیۆندا راگه‌یاندرا پارتى دیمو‌كراتى كوردستان 25 كورسى به‌ده‌ست هێناوه بێ ئاماژه پێدان به دووكورسى كۆتایی مه‌سیحیه‌كان كه‌پارتى دیمو‌كراتى كوردستان به‌ده‌ستى هێناوه كه‌كۆى كورسیه‌كان ده‌كات به 28 كورسى
هێمن هه‌ورامى له‌په‌یجى تایبه‌ت به‌خۆی له‌تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى توێته‌ر له‌تویتێكیدا ڕایده‌گه‌یه‌نێت پارتی دیموکراتی کوردستان خاوەنی ٢٨ کورسی پەرلەمانە، لە دهۆک ١٠ کورسی لە هەولێر ٨ کورسی ، لە موسڵ ٦ کورسی ، لە سلێمانی ١ کورسی ، بەغداد ١ کورسی.
هێمن هه‌ورامى ڕاشیدهگهیهنێت : ئه‌وه‌ى كۆمسیۆن ڕایگه‌یاندووه كه‌پارتى 25 كورسى به‌ده‌ست هێناوه ئه‌مه كورسیه‌كانى ئێمه نیه ، به‌ڵكو پارتی توانیویەتی دوو کورسی کۆتای مەسیحییەکان بباتەوە و بەوەش کۆی گشتی کورسییەکانی پارتی گەیشتووەتە ٢٨ کورسی
له‌هه‌ڵبژاردنى خولى چواره‌مى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق ، لیستی سائیرونی موقتەدا به 54 كورسى یەکەم بووە ، لیستى فەتح هادی عامری به 48 كورسى دووەم بووە ، هاوپه‌یمانى نەسر به 42 كورسى سێیەم بووە ، پارتى دیمو‌كراتى كوردستان به 28 كورسى چواره‌م بووه ، دەوڵەتی یاسا به ٢٦ پێنجه‌م بووه
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.