Erbil 20°C سێشەممە 01 تشرینی یەکەم 04:49

پارتی له‌سه‌ر ئاستی عێراق و کوردستان وه‌کوو حزب یه‌که‌مه‌

هیچ حزبێكی عێراقی و كوردستانی به‌ته‌نها به‌ قه‌د پارتی كورسییان به‌ده‌ست نه‌هێناوه‌
کوردستان TV
#7
100%

هیچ حزبێكی عێراقی و هیچ حزبێكی كوردستانیش به‌ته‌نها به‌ قه‌د پارتی دیموكراتی كوردستان كورسییان نه‌هێناوه‌.

دكتۆر كه‌مال كه‌ركووكی، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان رایگه‌یاندووه‌: پارتی له‌سه‌ر ئاستی عێراق و كوردستان وه‌كوو حزب یه‌كه‌مه‌ و هیچ حزبێكی عێراقی و هیچ حزبێكی كوردستانیش به‌ته‌نها به‌ قه‌د پارتی دیموكراتی كوردستان كورسییان نه‌هێناوه‌.

هه‌روه‌ها گوتی: پارتی له‌سه‌ر ئاستی عێراقدا به‌پێی ئه‌و ڕیزبه‌ندییه‌ی ڕای گه‌یاندووه‌، وه‌كوو لیست له‌ پله‌ی چواره‌م دایه‌، به‌ڵام پارتی له‌ لیسته‌كه‌یدا به‌ ته‌نیایه‌ و ئه‌و سێ لیسته‌ی له‌ ژماره‌ی ده‌نگ و كورسیدا پێش پارتی كه‌وتوون، له‌ چه‌ند حزب پێك هاتوون كه‌ ئه‌گه‌ر ئه‌و كورسییانه‌ی به‌ده‌ستیان هێناوه‌ دابه‌شی سه‌ر حزبه‌كانی ناو لیسته‌كه‌یان بكه‌ی، ژماره‌ی كورسیه‌كانیان له‌ ژماره‌ی كورسییه‌كانی پارتی كه‌مترن.

سه‌رچاوه‌/ باسنیوز

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.