توركمانه‌كانی كه‌ركووك به‌به‌ڵگه‌وه ده‌یسه‌لمێنن كه ساخته‌كاری له‌كه‌ركوك كراوه و ده‌ستیشیان به هه‌ڵمه‌تێكی واژوو كۆكردنه‌وه له دژی كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق كردووه.
عه‌لی توزخورماتڵو ، ئه‌ندامی رێكخستنی گه‌نجانی به‌ره‌ی توركمانی عێراقی، راگه‌یاندووه: به‌مه‌به‌ستی سكاڵا تۆماركردن له سه‌ر ئه‌و ساخته‌كارییه‌ی له هه‌ڵبژاردنی گشتیی‌دا كراوه هه‌ڵمه‌تێكی واژوو كۆكردنه‌وه‌یان ده‌ست پێكردووه.
هه‌روه‌ها گوتی: وێڕای ئه‌وه‌ی ته‌نها دوو رۆژه ده‌ستیان به هه‌ڵمه‌ته‌كه كردووه به‌ڵام هه‌زاران هاووڵاتیی به‌شدارییان تیدا كردووه و زیاتر له ١٦٠ هه‌زار واژوویان كۆكردۆته‌وه و ئامانجیان ئه‌وه‌یه بیگه‌یه‌ننه ٢٠٠ هه‌زار واژوو.
گوتیشی: بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م پرسه بگه‌یه‌نینه نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان واژووه‌كان راده‌ستی نوێنه‌رایه‌تی عێراقی رێكخراوه‌كه ده‌كه‌ین، هه‌روه‌ها ئه‌و به‌ڵگانه‌ش هاوپێچ ده‌كه‌ین كه ده‌یسه‌لمێنن ساخته‌كاری له‌كه‌ركوك كراوه .
ئاماده‌كردنی: رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.