كه‌ناڵی ته‌له‌ڤزیۆنیی سكای نیوزی به‌ریتانیی باسی له چه‌ندین ته‌قینه‌وه كردووه كه له فڕۆكه‌خانه‌ی شاری حه‌ممای سووریا روویانداوه و كه‌ناڵه‌كه ده‌ڵێت به‌م هۆیه‌وه چه‌ندین ئه‌ندامی سوپای پاسداران له‌ناو كوژراوانی رووداوه‌كه‌دا هه‌ن.
به‌گوێره‌ی هه‌واڵه‌كه له كاتژمێر سێی دوای نیوه‌ڕۆ به‌ولاوه چوار ته‌قینه‌وه به‌مه‌ودای زه‌مه‌نیی كه‌م له فڕۆكه‌خانه‌ی حه‌مما روویانداوه و به‌گوێره‌ی ئاماره‌كان 57 كه‌س له ئه‌ندامانی سوپای پاسداران كوژراون، به‌ڵام تا ئێستا هیچ سه‌رچاوه‌یه‌ك ئه‌م ژماره‌یه‌ی پشتڕاست نه‌كردووه‌ته‌وه و به‌رپرسانی سه‌ربازیی ئێرانیش هیچ هه‌ڵوێستیان له‌مباره‌یه‌وه نه‌بووه.
وه‌ك له هه‌واڵه‌كه‌دا هاتووه، دوای روودانی ته‌قینه‌وه‌كان به فه‌رمانی به‌شار ئه‌سه‌د هه‌لی كۆپته‌ره‌كانی سوپای ئه‌م وڵاته له فڕۆكه‌خانه‌كه براونه‌ته ده‌ره‌وه.
تۆڕی چاودێری مافی مرۆڤی سووریاش له خستنه‌ڕووی زانیارییه‌كانی ئه‌م ته‌قینه‌وه‌یه‌دا ته‌نیا باسی كوژرانی 11 كه‌س له ئه‌ندامانی سوپای سووریای كرد و راشیگه‌یاند كه به ده‌یان كه‌س برینداربوونه.
سه‌رچاوه / رادیۆ فه‌ردا
مه‌سعود / كوردستان تیڤی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.