Erbil 4°C ھەینی 10 کانوونی دووەم 02:43

پەیامێک لە سەرۆک بارزانی بۆ ڕای گشتیی

مێژوو سەلماندوویەتی كە .. بەڵێ، ئەم خۆ ناچەمینین
کوردستان TV
100%

 

 

ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 19 - 5 - 2018  سه‌رۆك بارزانى په‌یامێكى بۆ ڕاى گشتى بڵاو كرده‌وه‌ ، كه‌تێیدا له‌په‌یامه‌كه‌ تیشك ده‌خاته‌ ڕه‌وشى دوای هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق به‌جۆرێك هه‌ولێر و به‌غدا  دوور له‌ده‌مارگیری و گرژى پێداچوونه‌وه‌ به‌ په‌یوه‌ندیه‌كانى نێوانیان بكه‌ن ، وه‌ده‌خوازێت  پێداچوونەوەیەكی نوێ بە پەیوەندییەكانیاندا بكەن و ئەو هەڵبژاردنە دەستپێكی قۆناغێكی تازە بێت بۆ هەردوولا.

 سه‌رۆك بارزانى له‌په‌یامه‌كه‌یدا ڕاشیده‌گه‌یه‌نێت هۆكاری سەرەكیی هەموو گیروگرفتەكانی پێشوو و بڕیاری گەلی كوردستان بۆ ئەنجامدانی ڕیفراندۆم دەگەڕێتەوە بۆ پابەندنەبوونی حكوومەتی بەغدا بە دەستوور و لە دیباچەی دەستووریشدا بە ڕوونی هاتووە كە" إنّ الالتزام بهژا الدستور یحفڤُ للعراق اتحاده الحر شعبا وأرچاً وسیاده‌ً".ئەمە ئاماژەیەكی زۆر ڕوونە كە عێراق لە یەكێتییەكی ئارەزوومەندانە پێكهاتووە و بەم پێیە ڕیفراندۆم و مافی دیاریكردنی چارەنووس مافێكی دەستووری و سرووشتیی گەلی كوردستانە  .


ده‌قى په‌یامه‌كه‌ى سه‌رۆك بارزانى به‌م شێوه‌یه‌ خواره‌وه‌یه‌ : 

 

 

بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان

جەماوەری خۆشەویستی كوردستان

ئێستا كە هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق كراوە، دۆخێكی تازە هاتووەتە ئاراوە. هیوادارم هەولێر و بەغدادوور لە دەمارگیری و گرژی، پێداچوونەوەیەكی نوێ بە پەیوەندییەكانیاندا بكەن و ئەو هەڵبژاردنە دەستپێكی قۆناغێكی تازە بێت بۆ هەردوولا.

هۆكاری سەرەكیی هەموو گیروگرفتەكانی پێشوو و بڕیاری گەلی كوردستان بۆ ئەنجامدانی ڕیفراندۆم دەگەڕێتەوە بۆ پابەندنەبوونی حكوومەتی بەغدا بە دەستوور و لە دیباچەی دەستووریشدا بە ڕوونی هاتووە كە" إنّ الالتزام بهذا الدستور يحفظُ للعراق اتحاده الحر شعبا وأرضاً وسيادةً".ئەمە ئاماژەیەكی زۆر ڕوونە كە عێراق لە یەكێتییەكی ئارەزوومەندانە پێكهاتووە و بەم پێیە ڕیفراندۆم و مافی دیاریكردنی چارەنووس مافێكی دەستووری و سرووشتیی گەلی كوردستانە.

پێویستە دوای سەد ساڵ ئەزموونی پڕ لە كارەسات ئەو قەناعەتە لە بەغدا دروست ببێت كە چیتر دژایەتیی مافەكانی گەلی كوردستان نەكەن و لە دۆزی ڕەوای گەلی كوردستان تێبگەن. ئێستا دەرفەتێكی باشە كە لایەنە باڵادەستەكانی عێراق بەو ڕۆح و هەڵوێستەی كە دەستووری لەسەر بنیات نراوە مامەڵە لەگەڵ ماف و داواكارییەكانی گەلی كوردستان بكەن. پێویست بوو حكوومەتی بەغدا كار بۆ قەرەبووكردنی گەلی كوردستان بكات نەك ئەوەی ئابڵۆقەی بدات و سزای بەكۆمەڵی بەسەردا بسەپێنێت. حكوومەتی عێراق دەبێ قەرەبووی ئەنفال و كیمیاباران و وێرانكردنی دێهاتەكان و ئاوارەكردنی خەڵكی كوردستان بكات كە لە قۆناغەكانی پێشوودا و لەم دواییانەش لە كەركووك و دوز و شوێنەكانی تر دژی گەلی كوردستان ئەنجام دراوە.

 ئێمە پێمان باشە كە بە دیالۆگ لەگەڵ بەغدا بەردەوام بین هەتا دەگەینە ئەنجامێك. هەرگیز بژاردەی ئێمە بژاردەی شەڕ نەبووە. بە داخەوە هەمیشە و لە هەموو قۆناغەكانی ڕابردوو ئەوە بەغدا بووە كە شەڕی هەڵبژاردووە و ئێمەیش بەرگریمان كردووە بە ڕووداوەكانی دوای 16ـی ئۆكتۆبەریشەوە. كەچی هەمیشە و بەر لە ڕیفراندۆم و دوای ڕیفراندۆمیشڕامان وا بووە گرفتەكان دوور لە توندوتیژی چارەسەر بكەین و پەیوەندیمان لەگەڵ بەغدا ئاشتیانە بێت.لەگەڵ ئەوەیشدا ئەو واقعەی كە بە زۆری چەك و خۆسەپاندن لە كەركووك و ناوچە كوردستانییەكانی تری دەرەوەی ئیدارەی هەرێمدروست بووە پێویستە كۆتایی بێت و مێژوو سەلماندوویەتی كە .. بەڵێ، ئەم خۆ ناچەمینین.. و بە زمانی چەك و زۆر لەدژی گەلەكەمان، ئیرادەی گەلی كوردستان هەرگیز نەشكاوە و ناشكێت.

لەبارەی ئەنجامی هەڵبژاردنەكانیش هەندێ  نیگەرانی و گومان لە پڕۆسەی هەڵبژاردن و ئەنجامەكانیدا هەیە. بۆ نەهێشتنی گومان و ناڕەزاییەتەكان پێویستە كۆمیسیۆنی سەربەخۆی هەڵبژاردنی عێراق هەنگاوی پێویست بنێت بۆ ڕەواندنەوەی گومانەكان و قەناعەت بۆ لایەنە ناڕازییەكان دروست بكات.

گەلی كوردستان قوربانیی بێ هەژماری داوە و ئەو دەستكەوتانەی ئێستا هەن بە خوێنی هەزاران شەهید هاتووەتە ئارا. ئێستایش كە قۆناغێكی تازە لە ئارادایە و هەڵبژاردن كراوە و،بۆ ئەوەی خوێنی شەهیدەكانمان بەفیڕۆ نەچێت و دەستكەوتەكان بپارێزرێن، پێویستە لایەنە كوردستانییەكانبەرژەوەندیی نیشتیمانی بخەنە پێشەوەی بەرژەوەندیی حزبی و هەموو لایەك پێكەوە بن و بەرژەوەندیی خەڵكی كوردستان نەكەنە قوربانیی هەندێ دەستكەوتی كاتی و سیاسیی و حزبی. دەبێ لەوە تێبگەن كە ئەگەر كوردستان هەموو یەكدەنگ بێت دەتوانرێ دەستكەوت و مافەكان بپارێزرێن و ئەگەر پەرتەوازە بین ئەوە كوردستانیش  لاواز دەبێت.هەموو ئەزموونەكان پێمان دەڵێن كە ئەگەر پێكەوە بین، كاری گەورە و دەستكەوتی گەورە دێتە دی و ئەگەریش پەرتەوازە بین دۆزیڕەوای گەلەكەمان زیان دەبینێت و پاشەكشە دەكات و ڕەنج و قوربانیدانی گەلی كوردستان بەفیڕۆ دەچێت.هەر بۆیەش داوا دەكەم لایەنە كوردستانییەكان ئەمجارە لە بەغدا پێكەوە بن و یەكڕیز بن.

لە كۆتاییدا سوپاسی ئەندام و كادیر و لایەنگران و دۆستانی پارتی و هەموو ڕۆڵە دڵسۆزەكانی گەلی كوردستان دەكەم  كە نەیانهێشت حەزی نەیاران و ناحەزان بهێتە دی.

سڵاو بۆ گیانی پاكی شەهیدە نەمرەكانمان

سڵاو بۆ پێشمەرگە قارەمانەكان

مسعود بارزانی

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.