رۆن دسناتیس كۆنگرێسمانی كۆماریخوازی كۆمیته‌ی كاروباری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی ئه‌مریكا ره‌شنووسی بڕیارنامه‌یه‌كی پێشكه‌شی كۆنگرێسی وڵاته‌كه‌ی كردووه كه ئه‌گه‌ر ره‌شنووسه‌كه په‌سه‌ند بكرێت ئیسڕائیل ده‌توانێت به فه‌رمی ده‌ست بگرێته سه‌ر به‌رزاییه‌كانی ناوچه‌ی جۆلاندا كه له نێوان ئیسڕائیل و فه‌ڵه‌ستین هه‌ڵكه‌وتووه.
به‌ڕای شرۆڤه‌كارانی بواری سیاسه‌ت، به‌فه‌رمیی ناسینی به‌رزاییه‌كانی جۆلان وه‌ك به‌شێك له خاكی ئیسڕائیل له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه، بۆ هه‌میشه ده‌بێته هۆی بنبڕكردنی هه‌ژمونی ئێران به‌سه‌ر ئه‌م ناوچه‌یه‌دا.
حكومه‌تی ئیسڕائیل ساڵی 1981 هه‌ژمونی خۆی خسته سه‌ر ناوچه‌ی به‌رزاییه‌كانی جۆلان، ئه‌ویش چه‌ندین ساڵ دوای جه‌نگی شه‌ش رۆژه له‌گه‌ڵ وڵاتانی عه‌ره‌بیی كه له كۆتایی ساڵانی 60ی سه‌ده‌ی رابردوودا روویدا. هه‌ڵبه‌ت ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا چه‌ندین ساڵه سه‌باره‌ت به مافی ده‌سه‌ڵاتداریی به‌سه‌ر ئه‌و ناوچه‌یه‌دا هه‌ڵوێست نه‌بووه، به‌ڵام ئێستا رۆن دسناتیس و چه‌ندین یاسادانه‌ری كۆنگرێسی ئه‌مریكا به‌دوای ئه‌وه‌وه‌ن تا ئه‌و بڕیاره په‌سه‌ند بكرێت، وه به‌م بارودۆخه‌ی ئێستا سووریا پێیدا تێپه‌ڕ ده‌بێت، جارێكی دیكه ئه‌م ناوچه‌یه راده‌ستی حكومه‌تی به‌شار ئه‌سه‌د ناكرێته‌وه.
سه‌رچاوه / ده‌نگی ئه‌مریكا
مه‌سعود / كوردستان تیڤی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.