رۆژوگرتن له ئایینی پیرۆزی ئیسلام:
رۆژوگرتن له ئایینی پیرۆزی ئیسلام فه‌رزكراوه به‌ده‌ركه‌وتنی مانگ ده‌بێت له‌و كاته واز له( خواردن و خواردنه‌وه و سه‌رجێی) ده‌هێنرێت،له‌كاتی بانگدانی شێوان خورادن و خواردنه‌وه‌و سه‌رجێی ئاسایی ده‌بێت.
شه‌وانیش له‌مزگه‌وت رۆژوانان له مزگه‌وت خه‌ڵوه‌ت ده‌گرن ده‌ست به زكرو دوعا كردن ده‌كه‌ن له دوای 30 رۆژ به رۆژو بوون جه‌ژنی ره‌مه‌زان دێت ئه‌م سیفه‌ته له ئایینه‌كانی تر بوونی نییه.
ئیمامی ئه‌بو ئه‌حمه‌د غه‌زالی له‌سه‌ر فه‌لسه‌فه‌ی رۆژو گرتن ده‌ڵێت: رۆژو گرتن سێ پله‌ی هه‌یه: به‌رۆژو بوونی گشتی، به‌رۆژو بوونی تایبه‌تی، به‌رۆژو بوونی تایبه‌تی تایبه‌تی، به‌رۆژو بوونی گشتی واز هێنان له هه‌موو خوادرن و خواردنه‌وه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ حه‌زوئاره‌زووه‌كان ، به‌ڵام به‌رۆژو بوونی تایبه‌ت بریتی له واز هێنان له هه‌موو شتێكی پۆزه‌تیف كه‌له‌رێگه‌ی (گوێگرتن ، زمان ، ده‌ست ، پێیه‌كان ) ده‌بێت، هه‌رچه‌ند به‌رۆژو بوونی تایبه‌ت تایبه‌ت بریتییه له به‌رۆژو بوونی دڵ بۆ هه‌موو ئه‌ركه‌كانی ئایین.
به‌رۆژو بوون له ئایینی یه‌هوودی:
فه‌رزییه‌ی به‌رۆژو بوون له كۆنترین یاساكانی ئایینی یه‌هوودییه دوای پێشكه‌ش كردنی قوربانی به "هیكل" پاش له ناوچوونی بووه نوێژی یه‌هوودی ،چه‌مكی به‌رۆژو بوون له‌لای یه‌هوودییه‌كان بۆ ئه‌و مێژووییه ده‌گه‌رێته‌وه كه باو باپیرانی هه‌ر له نه‌خۆشی و نه‌هامه‌تی ژیاون واته هه‌رخه‌م و په‌ژاره به‌شیان بووه له هه‌مان كاتدا دژاییه‌تی گه‌لانیان كردووه.
رۆژوگرتن له‌لای یه‌هوودییه‌كان دوو جۆره:
1- رۆژو گرتنی تاكی (كه‌س) پێده‌گوترێت یان رۆژیگرتنی دیل پێده‌گوترێت له حاڵاتی خه‌م و په‌ژاره‌ی تاكه كه‌سی یاخود له تێرامانی كه‌سێك له كاتی ئه‌نجامدانی هه‌ڵه‌یه‌ك به‌رۆژ ده‌بێت.
2- رۆژوگرتن به كۆمه‌ڵ ئه‌مه‌شیان جێگر نیه له‌و كاته به رۆژ ده‌بن كه روداوێكی خه‌مه‌وای رووبدات هه‌موویان توشی دڵه‌راوكێ بكات وه رۆژگرتنی دوریینه‌وه یان هێرشی كولله بۆ دغڵودان یان له‌كاتی دۆراندنی شه‌ڕه‌كان.
له‌لای یه‌هوودییه‌كان رۆژ گرتنێكی تریش په‌یدابووه پێده‌ڵێن رۆژوگرتنی "بێده‌نگی" رۆژه‌كه‌ش بریتیه له تۆبه‌كردن و په‌شیمانی له‌و قسه نه‌شیاواو نه‌به‌جێیانه‌ی له رێگه‌ی زمانه‌وه كسه‌كه كردوویه‌تی، ئه‌م جۆره رۆژوگرتنه له ئاییه‌نه كۆنه‌كانیشدا هه‌بووه.
له قورئانیشدا ئاماژه به رۆژوگرتنی بێده‌نگی كراوه كاتی له‌سه‌ر زمانی مه‌ریم {إِنِّي نَذَرْتُ لِلرَّحْمَنِ صَوْمًا فَلَنْ أُكَلِّمَ الْيَوْمَ إِنْسِيًّا} له هه‌مان كاتدا له ده‌قه‌كانی ته‌ورات ئاماژه‌ی پێكراوه ( جله‌كانی خۆی دڕاندووه و جه‌سته‌ی خۆی پێ وشك كردوه به رۆژی ببوه و به‌بێده‌نگی رۆیشتووه .
له دیلی بابلی یه‌هوودییه‌كان چوار رۆژ به رۆژو بوون:
سه‌ره‌تا ده‌بێ ئاماژه به‌وه بده‌ین كه‌یه‌هوودییه‌كان دوو رۆژ مێریا هه‌یه( ئایینی) و (مه‌ده‌نی).
1-به‌رۆژو بوون له مانگی چوار له ته‌مووزدا: له یادی تێكشكانی ئۆرشلیم و هیكل (587 پ.ز) به‌ڵام دوایی وازیان له‌و رۆژو گرتنه هێنا دوای ئه‌وه‌ی هیكلیان دروستكرده‌وه.
2-به رۆژی بوونی مانگی پێنج له ئابدا به‌پێی رۆژمێری ئاینی یه‌هوودی.
3-به رۆژوی بوونی مانگی حه‌وت له مانگی تشری به‌پێی رۆژمێری ئاینی یه‌هوودی .
4- به رۆژی بوونی مانگی هه‌شت له مانگی تبیتو به‌پێی رۆژمێری ئاینی یه‌هوودی .
هه‌ندێ له‌پیاوه ئایینه‌كان به رۆژی بوونی ئه‌و رۆژانه‌یان به ئه‌رك و فه‌رز زانییوه دوای هه‌ندێ رۆژی تر هه‌یه كه بۆ یادكرنه‌وه‌ی رۆژانی تایبه‌تیان داناوه وه‌كو رۆژانی كاره‌سات، به‌ڵام هه‌موو خه‌ڵكی جێبجه‌جێیان نه‌كرد.
ئه‌و رۆژو گرتنه‌ی له‌لای یه‌هودییه‌كان باوه له ته‌ورادتیش هاتووه بریتی له رۆژ گرتنی چله پێغه‌مبه‌ر مو‌سا سه‌لامی خوای لێبت كه‌چل رۆژ و چل شه‌و نانی نه‌خواردوه و ئاوی نه‌خورادۆته‌وه.
تێبینی له ده‌قی ته‌ورات هاتووه:
ا-رۆژی گرتنی موسه‌وی بۆ ئه‌وه‌یه له خودا نزیك بێتوه وه‌حی بۆ بێت.
ب-له ده‌قه‌كه‌دا رۆژی گرتنی چله‌ی له‌سه‌ر گشتی خه‌ڵك فه‌رز نه‌كردوه ، به‌ڵام نه‌ساری به پشبه‌ست به‌م ده‌قه له‌سه‌ر هه‌موو خه‌ڵكی فه‌رز كردوه.
ج- پێغه‌مبه‌ر مو‌سا سه‌لامی خوای لێبێت خواردن و خواردنه‌وه‌ی نه‌خواردوه به‌ڵام یه‌هووده‌كان و نه‌سارییه‌كان پابه‌ند نه‌بوون .
د- ئه‌م چل رۆژه له دقه‌كه له رۆژه‌كانی ساڵ ده‌ستنیشان نه‌كراوه.
شێوه‌ی به رۆژی بوون له‌لای یه‌هوودییه‌كان بریتیه له چارێكه سعاتێك پێش رۆژ ئاوا بوون تا چارێكه‌سعاتێك له‌رۆژ ئاوابوونی رۆژی دوایی هیچ شتێك ناخۆن و ناخۆنه‌وه و قژیان چاك ناكه‌ن، سه‌ر ناشۆن، جگاره ناكێشن: ددانه‌كانیان پاك ناكه‌نه‌وه واته 25 سعات له‌سه‌ر یه‌كتر پێده‌ڵێن: عاشورای یه‌هود تائێستاش به‌رده‌وامه.
به‌ڵام به رۆژی بوونی بچووك له به‌ربایانه‌وه تا رۆژ ئاوابوون هیچ شتێك ناخۆن و ناخۆنه‌وه تاراده‌ییه‌ك وه‌كو ره‌مه‌زانی ئیسلامه.
ئه‌وه‌ی زۆر سه‌یره له‌لای یه‌هوودییه‌كان له‌دوای پێغه‌مبه‌ر مو‌سا سه‌لامی خوای لێبێت له كات و ساتی به‌رۆژی بوون جیاوازن له‌م دواییه‌دا له‌سه‌رده‌می نوێی رۆژی گرتن به فه‌رزكردن دانانێن، له گه‌ڵ نوێژ و ورۆژگرتن راستگۆی یه‌كێكه له بنماكانی سه‌ره‌كی دینه‌كه‌یان.
رۆژگرتن له‌لای مه‌سیحییه‌كان:
به بۆچوونی تیمی نه‌سارییه‌كان " مه‌سیح سه‌لامی خوای لێبێت رۆژگرتنی فه‌رزنه‌كردوه ته‌نیا رۆژیگرتنی گه‌وره نه‌بێت" (رۆژی له گوناح خۆش بوو" كه‌دوای جه‌ژنی لێ‌خۆش بوون دێت .
له‌گه‌ڵ پیه‌دابوونی سه‌ره‌تاكانی یاساكانی كه‌نیسه چوارچێوه‌ی رۆژ و گرتن دیاری كرا كه‌نابێ نان بخورێت یاسای شه‌ریعه‌تی كه‌نیسه به‌و جۆره‌یه كه به پێی پێویست كات و شوێنی دیاری ده‌كات.
ده‌توانیین رۆژوگرتن له‌لای مه‌سیحییه‌كان به‌پێی تایفه‌كانی نه‌سرانی بۆ سێ به‌ش دابه‌ش بكه‌ین:
1-رۆژو گرتن له كه‌نیسه‌ی كاسۆلیكی:
رۆژوگرتن له‌لای ئه‌وان له نه‌وه‌راستی شه‌و تا ناوه‌راستی رۆژ ده‌بێت له ته‌مه‌نی 7 ساڵی تا ته‌مه‌نس 60 بۆ پیاوان بۆ ئافره‌تانیش تا ته‌مه‌نی 50 ساڵی ده‌بێت رۆژوگرتنی فه‌رزكراوی كاسۆلییكه‌كان: نابێ گۆشتی ئاژه‌ڵ و ماست و هێلكه(هێلكه، په‌نیر، شیر‌و، كه‌ره) له رۆژانی چوارشه‌مه‌و هه‌ینی بخۆن.
كه‌نیسه‌ی كاسۆلیكی ده‌سه‌ڵاتی به پیاوانی كه‌نیسه‌ده‌دات كه كێ ببخشن له ئه‌ركه ئایینه‌كان له‌وه‌نه‌ش رۆژوگرتن ، وه‌هه‌ر كه‌سێكیش تاوان بكات ئه‌وان ده‌سه‌ڵاتی زیاتریان هه‌یه نه‌ك مانگ به‌ڵكو به‌ساڵ رۆژو بگرن به‌م شێوه‌یه یاسای كه‌نیسه‌ی جیهانی كاسۆلیكی ماییه‌وه به‌وه‌ی رۆژوگرتن له هه‌موو یه‌كشه‌مه‌یه‌ك و رۆژی قه‌دیس و هه‌فته‌ی لێ‌خۆش بوون له‌گه‌ڵ رۆژانی داواكاری وه هه‌موو رۆژه‌كانی شه‌ممه‌و هه‌ینی به‌رده‌وام بێت.
2- رۆژوگرتن له كه‌نیسه‌ی ئارسۆزكسی رۆژهه‌ڵات:
كه‌نیسه‌ی ئارسۆزكسی رۆژهه‌ڵات له‌گه‌ڵ كاسۆلیكی هاورایه له رۆژی گرتنی گه‌وره به‌وه‌ی گرنگترین و درێژترین رۆژو گرتنه‌ی كه ماوه‌ی په‌نجا یان په‌نجاوپێنج رۆژه به‌ڵام كاته‌كه‌ی له‌ساڵه‌كه‌دا دیار ناكات واته به‌روارێكی دیاركراوی نییه به‌ڵام ده‌بێ له‌رۆژی دووشممه ده‌ست پێبكات، چه‌ندین رۆژی گرتنیتریش هه‌یه وه‌كو:
1-رۆژیگرتنی چل رۆژ هه‌فته‌یه‌كیش پێش ئه‌و رۆژه به‌رۆژو ده‌بن پێده‌ڵێن هه‌فته‌ی ئاماده‌باشی له‌دوایش هه‌فته‌یه‌كی تر به‌رۆژوده‌بن پێده‌ڵێن: هه‌فته‌ی ئازار.
ب-رۆژگرتنی له‌دایك بوون ماوه‌ی 40 رۆژه له 25 نۆڤه‌مبه‌ر تا 6یه‌نایر ده‌بێت.
ج-رۆژیگرتنی عونسره : كه‌نیسه ئه‌نجامی ده‌دات له‌سه‌رده‌می په‌یامبه‌رانه‌وه په‌یره‌و كراوه رۆژكانی دیاری نه‌كراوه به‌ڵام له 11ی ئه‌یلول كۆتایی دێت.
د- رۆژی گرتنی پاكیزه ماوه‌ك په‌نجارۆژه.
ه-رۆژوگرتنی نه‌ینه‌وا ماوه‌كه‌ی 3 رۆژه ، باوه‌ریان وایه پێغه‌مبه‌ر یونی سه‌لامی خوای لێبێت رۆژی گرتنی له‌ناوسكی حوت بووه.
و- كه‌نیسه رۆژگرتنێك تری هه‌یه له نێوان رۆژێك تا سێ رۆژدایه: پێیده‌ڵێن: رۆژیگرتنی براموت (ئاماده‌باشی) .
3-رۆژی گرتن له كه‌نیسه‌ی پرۆتستانتی:
كه‌نیسه‌ی پرۆتستانتی رۆژی گرتنه‌كه بۆ كه‌سه‌كه جێدێڵێت كه بۆخۆ بریار بدات بۆخۆی به‌رۆژو بێت وه‌كو هه‌ستێكی خودی خۆی، ئه‌ركیش نیه ئه‌گه‌ر به‌رۆژو بوو ده‌توانێت دوار رۆژو شكاندنی هه‌موو شتێك بخوات.
4- رۆژیگرتنی تایفه‌ی ئه‌رمن و قبتییه‌كان:
ئه‌مانه هه‌موو له هه‌موو هه‌فته‌یه‌ك رۆژانی چوراشممه‌و هه‌ینی به‌رۆژو ده‌بین ، ئه‌گه‌ر رۆژگرتنه‌كه كه‌وته نێوان لێ‌خۆش بوون و به‌رزبوونه‌وه 10 هه‌فته له هه‌ر ساڵێك به رۆژو ده‌بن به‌م شێوه‌یه:
- دوای یه‌كه‌م یه‌كشه‌ممه‌ی له جه‌ژنی سالوس.
- دوای جه‌ژنی ته‌جلی.
- دوای جه‌ژنی سه‌ڵیب له ئه‌یلول.
- دوای سێزده‌مین یه‌كشممه‌ی له جه‌ژنی سالوس.
- دوای بیست ویه‌كه‌مین له جه‌ژنی سالوس.
- رۆژوگرتنی پێش جه‌ژنی له دایك بوون.
رۆژه گرتنی له‌دایك بوون.
- رۆژو گرتنی تاڵ.
- رۆژی گرتنی لێ‌خۆش بوون.
له كۆتاییدا ده‌ڵێن: به رۆژی بوون عیبادتێكی رۆحییه مه‌به‌ست ته‌نیا برسی بوون نییه هه‌رچه‌ند جه‌سته‌ی مرۆڤ سوود له‌و به‌رۆژی بونه ده‌بینێت.
خوای گه‌وره ده‌فرمووێت: {يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُواْ كُتِبَ عَلَيْكُمُ الصِّيَامُ كَمَا كُتِبَ عَلَى الَّذِينَ مِن قَبْلِكُمْ لَعَلَّكُمْ تَتَّقُونَ}
سه‌رچاوه/ طریق الإسلام
كوردستان تیڤی/ كامران حاجی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.