Erbil 15°C دووشەممە 23 کانونی یەکەم 13:06

له‌ سلێمانی باوکێک له‌لایه‌ن کوڕه‌ 12 ساڵانه‌که‌یه‌وه‌ کوژرا

له‌ گه‌ڕه‌كی قوله‌ ڕه‌یسی
کوردستان TV
#7
100%

ئه‌مرۆ له‌ گه‌ڕه‌كی قوله‌ ڕه‌یسی له‌ شاری سلێمانی باوكێك له‌ لایه‌ن كوڕه‌ دوانزه‌ ساڵانه‌كه‌یه‌وه‌ ده‌كوژرێت .

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی له‌ هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك رایگه‌یاندووه‌ كه‌ ئه‌مڕۆ 19ی ئایاری 2018 ، له‌ گه‌ڕه‌كی قوله‌ ڕه‌یسی له‌ شاری سلێمانی باوكێك له‌ لایه‌ن كوڕه‌ دوانزه‌ ساڵانه‌كه‌یه‌وه‌ ده‌كوژرێت .

پۆلیس ده‌شڵێ: دوای گه‌یشتنی هێزه‌كانمان ته‌رمی كوژراوه‌كه‌ ڕه‌وانه‌ی پزیشكی دادوه‌ری له‌شاری سلێمانی كراو به‌ پێی زانیارییه‌ سه‌ره‌تاییه‌كانی پۆلیس به‌هۆی كێشه‌یه‌كه‌وه‌ ( م ، ع ، ع ) ی له‌دایكبوی 1985 ، له‌لایه‌ن كوڕه‌ 12 ساڵانه‌كه‌یه‌وه‌ كوژراوه‌ .

پۆلیس روونیشیكردۆته‌وه‌  كه‌ له‌ئێستاشادا بكوژی (م ، ع ،ع ) ده‌ستگیر كراوه‌و لێكۆڵینه‌وه‌ی وردیش له‌لایه‌ن هێزه‌كانی پۆلیسه‌وه‌ ده‌ستیپێكردووه‌ .

ئاماده‌كردنی: رزگار

 

ئاژانسه‌كانی هەواڵ

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.