Erbil 26°C ھەینی 20 ئەیلوول 03:42

کوتلەی سەدر پلەی یەکەمی لە سەر ئاستی عێراق لە هەڵبژاردنەکان بە دەستهێنا

ساڵانێكە موقتەدا سەدر لە لایەن ركابەرەكانی ئەوانەی سەر بە ئێرانن پەراوێز خراوە
كوتلەی سەدر پلەی یەكەمی لە سەر ئاستی عێراق لە هەڵبژاردنەكان بە دەستهێنا
کوردستان TV
100%

كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان لە عێراق ئەنجامی كۆتایی راگەیاند و كوتلەی موقتەدا سەدر بە پلەی یەكەم لە سەر ئاستی عێراق دەنگەكانی بە دەستهێنا .

بەپێی ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز موقتەدا سەدر ناتوانێت پۆستی سەرۆك وەزیران وەربگرێت چونكە خۆی بۆ هەلبژاردنی پەرلەمانی كاندید نەكردبوو ، بەڵام دەتوانێت كەسێك دەستنیشان بكات بۆ وەرگرتنی ئەم پۆستە .

كوتلەی سەدر 54 كورسی بەدەستهێنا و دواتر كوتلەی هادی عامری بە 47 كورسی و ئیئتیلافی نەسر كە حەیدەر عبادی سەرۆكایەتی دەكات 42 كورسی بە پلەی سێیەم دێت .

ساڵانێكە موقتەدا سەدر لە لایەن ركابەرەكانی ئەوانەی سەر بە ئێرانن پەراوێز خراوە ، دوو خۆپیشاندانی گەورەشی دژ بە هێزەكانی ئەمریكا لە عێراق ئەنجامداوە .

هەر دوێنێ موقتەدا سەدر لە ماڵی خۆی لە نەجەف پێشوازی لە باڵیۆزخانەكانی وڵاتانی دراوسێ كرد كە خۆی لە بالیۆزی سعودیەو سوریا و ئوردن و كوێت و توركیا دەبینێتەوە و لەو دیدارەدا باس لە دوایین پێشهاتی ناوچەكە كرا و راو سەرنجی موقتەدا سەدر لە بارەی هاوپەیمانیەتی سیاسی كرا و كە چۆن حكومەتی داهاتووی عێراق پێكدەهێنرێت .

 

 

سوهێل تاهیر : كوردستان تیڤی

 

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.