Erbil 20°C شەممە 21 ئەیلوول 02:49

عادل موراد کۆچی دوایی کرد

به نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌ و له‌ ته‌مه‌نی 69 ساڵی كۆچی دوایی كرد
عادل موراد کۆچی دوایی کرد
کوردستان TV
100%

سه‌ر له‌ به‌یانی ئه‌مڕۆ هه‌ینی 18ی 5ی 2018 عادل موراد سكرتێری ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندی یه‌كێتیی نیشتمانی كوردستان كۆچی دوایی كرد. 

ماڵپه‌ڕی پی یو كه‌ی میدیای سه‌ر به‌ یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه‌ و رایگه‌یاند‌: عادل موراد ئه‌ندامی ده‌سته‌ی دامه‌زرێنه‌ر و سكرتێری ئه‌نجوومه‌نی ناوه‌ندی یه‌كیتی نیشتیمانی كوردستان له‌ وڵاتی ئه‌لمانیا كۆچی دوایی كرد. 

ناوبراو كه‌ یه‌كێك بووە‌ له‌ دامه‌زرێنه‌رانی یه‌كێتی نیشتیمانی و ماوه‌یه‌ك‌ بوو به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ری نه‌خۆشی چووبووه‌ وڵاتی ئه‌ڵمانیا و چه‌ند مانگێك‌ له‌ نه‌خۆشخانه‌كانی ئه‌و وڵاته‌ له‌ژێر چاودێری وردی پزیشكدا بووە.

له‌ دوای ماوه‌یه‌ك ده‌ست و په‌نجه‌ نه‌رمكردن له‌گه‌ل نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌ له‌و وڵاته و له‌ ته‌مه‌نی  69 ساڵی كۆچی دوایی كرد. 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.