Erbil 8°C دووشەممە 23 کانونی یەکەم 03:49

ئەمڕۆ کۆمسیۆن ئەنجامی کۆتایی ھەڵبژاردن راده‌گه‌یه‌نێت

گۆڕانکاری لە خشتەی ھێز و لایەنەکان و ژمارەی کورسییەکان روودەدات
کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ هه‌ینی 18-5-2018 كۆمیسیۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنه‌كان ئەنجامی کۆتایی ھەڵبژاردنی ١٢-٥ی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق راده‌گه‌یه‌نێت و رەنگە گۆڕانکاری لە خشتەی ھێز و لایەنەکان و ژمارەی کورسییەکاندا رووبدات.

رۆژنامەی حەیاتی لەندەنی بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ ھەینی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی عیراق ئەنجامی کۆتایی 100%ی دەنگەکانی ھەڵبژاردنی 12-5ـی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بڵاودەکاتەوە.

دوێنێ پێنجشه‌ممه‌ 17-5-2018 خه‌سرۆ گۆران به‌رپرسى ده‌زگاى هه‌ڵبژاردنى پارتى دیموكراتى كوردستان له‌كۆنگره‌یه‌كى ڕۆژنامه‌وانیدا له‌به‌رده‌م میدیاكان ڕایگه‌یاند: سبه‌ى كۆمسیۆن ئه‌نجامه‌كان به‌ رێژه‌ی 99% راده‌گه‌یه‌نێت .

ده‌رباره‌ی ڕێژه‌ى كورسیه‌كانى پارتى له‌ پارێزگاكانى هه‌رێمى كوردستان و موسڵ خه‌سره‌و گۆڕان رایگه‌یاند: له‌ دهۆك 10 كورسى، هه‌ولێر 8 كورسى، سلێمانی 1 كورسى هه‌روه‌ها له‌ مووسڵ 6 كورسی مسۆگه‌ر كردووه‌ كه‌واته‌ تا ئێستا پارتى دیموكراتى كوردستان توانیویه‌تی 25 كورسى مسۆگه‌ر بكات و له‌ چاوه‌ڕوانى ئه‌وه‌دایه‌ كورسیه‌كانی ببێته‌ 27 كورسى .

له‌باره‌ى پرۆسه‌ى به‌ڕێوه‌چوونى هه‌ڵبژاردن له‌سنورى پارێزگاى سلێمانى و هه‌ڵه‌بجه‌، خه‌سره‌و گۆران ڕایگه‌یاند: له‌ ئه‌نجامى هه‌ڵبژاردنه‌كان ڕازی نین، پرۆسه‌كه‌ به‌سه‌ركه‌وتوویى نازانین به‌جۆرێك گومانمان له‌سه‌رى هه‌یه‌، به‌هۆى ئه‌و پێشێلكارى و ساخته‌كارییه‌ى له‌ناوچه‌كه‌ ڕوویداوه‌، بۆیه‌ داواكارین ده‌نگه‌كان به‌ده‌ست ئه‌ژمار بكرێنه‌وه‌ له‌پێناو گه‌ڕانه‌وه‌ى ده‌نگى ڕاسته‌قینه‌ بۆ سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كان .

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.