دوای ئهوهی کۆمیسیۆنی ھەڵبژاردنەکانی عێراق ڕایگەیاند، سەعید کاکەیی ئەندامی کۆمسیۆنەکەیان لە لایەن لایەنێکی دیاریکراوەوە ھەڕەشەی کوشتنی لێکراوە. دواتر دهركهوت كه بزووتنەوەی گۆڕان بۆ زیادكردنی دوو كورسی لە سلێمانی و كورسییەك لە كەركووك، هەڕەشەی كوشتنی لە سەعید كاكەیی ئەندامی كۆمسیۆنی باڵا كردووە.
گوتەبێژی فەرمی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان لە عێراق ئاشكرای كرد بزووتنەوەی گۆڕان بۆ زیادكردنی دوو كورسی لە سلێمانی و كورسییەك لە كەركووك، هەڕەشەی كوشتنی لە سەعید كاكەیی ئەندامی كۆمسیۆنی باڵا كردووە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە كەریم تەمیمی گوتەبێژی فەرمی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان لە عێراق، لە میانی دیمانەیەكی تەلەڤزیۆنیدا لەگەڵ كەناڵی (ئەلشەرقیە) بەڕوونی گوتی ئەو هەڕەشەیەی لە كۆمسیارەكەمان كراوە، لەلایەن بزووتنەوەی گۆڕانەوە بووە، پێیان گوتووە دوو كورسی لە سلێمانی و كورسییەكیشمان لە كەركووك بۆ زیاد بكە، دەنا دەتكوژین.
سەعید كاكەیی كە پێشتر ڕاوێژكاری مستەفا سەید قادر وەزیری پێشمەرگە بووە لە حكوومەتی هەرێمی كوردستان و تا دەرچوونی ئەنجامی بەرایی هەڵبژاردنەكانیش، وەك نوێنەری بزووتنەوەی گۆڕان ئەندامی ئەنجوومەنی كۆمسیارانی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان بووە، لەلایەن بزووتنەوەی گۆڕانەوە هەڕەشەی كوشتنی لێ كراوە ئەگەر كورسییان بۆ زیاد نەكات لە پەرلەمانی نوێی عێراق.
دوێنێ كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان دووپاتی كردەوە كە هەڕەشە لەسەر ژیانی سەعید كاكەیی ئەندامی كۆمسیۆنەكەیان هەیە و لەلایەن حزبێكی سیاسی دیاریكراوەوە رووبەڕووی هەڕەشە بووەتەوە.
ئهوهشی گوت: کە دەبێت چەند کورسیەکیان بۆ زیاد بکات و له كۆنگرهیهكی رۆژنامهوانیشدا پارتی و یهكێتی به ساختهكار ناوببات.
جێی باسە بزووتنەوەی گۆڕان بەهۆی هێنانی دەنگێكی كەمتر لەچاو هەڵبژاردنی چوار ساڵی رابردوو، ناڕەزایی دەربڕیوە، گوایە لەلایەن یەكێتییەوە بەشێك لە دەنگەكانی براوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.