Erbil 23°C پێنجشەممە 19 ئەیلوول 03:59

پۆلیسی بەلجیکا منداڵێکی دانیشتووی ڕانیەیان کوشت

دایک و باوکی منداڵەکەش لەلایەن پۆلیسەوە دەستگیرکراون
کوردستان TV
#7
100%


پۆلیسی بەلجیکا تەقە لە خێزانێکی دانیشتووی ڕانیە دەکەن و بەهۆیەشەوە منداڵێکی تەمەن سێ ساڵانی خێزانەکەیان کوشت.

به‌هۆى ئه‌و ڕووداوه‌وه‌ منداڵێكی 3 ساڵان گیانى له‌ده‌ست دا و دایک و باوکی منداڵەکەش لەلایەن پۆلیسەوە دەستگیرکراون.

دوێنێ شەو خێزانێکی کورد کە دانیشتووی ڕانیەن و لە سێ کەس پێکهاتوون کە ژن و پیاوێک و منداڵێکن، لە وڵاتی فەڕەنسا سواری (شاحینە) دەبن و بەنیازبوون لەو وڵاتەوە بچنە وڵاتی بەریتانیا، بەڵام شاحینەکە بە هەڵە دەچێتە وڵاتی بەلجیکا و لەکاتی دابەزینیان لەو وڵاتە پۆلیسی بەلجیکا تەقە لە خێزانەکە دەکەن و منداڵێکیان بە ناوی مەودا کە تەمەنی سێ ساڵە کوژراوە و دایک و باوکی منداڵەکەش لەلایەن پۆلیسەوە دەستگیرکراون.

هاوکات هەر ئەمرۆ بەشێک لە کوردانی فەرنسا خۆپیشاندانیان دژی کوشتنی منداڵەکە تەمەن سێ ساڵەکە ئەنجامدرا.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.